فەڕەنساش هاتە ناو جەنگەكەوە.. گەورەترین كەشتی فڕۆكەهەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی فەرەنسا بڕیاریدا بەناردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری (شارل دیگۆل) بەشێوەیەکی دەستبەجێ بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.


میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، حکومەتی فەرەنسا فەرمانی کردوە بەجوڵاندنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری (شارل دیگۆل) بەشێوەیەکی دەستبەجێ بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە جەنگ لەنێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەدژی ئێران لەدوێنێ شەممەوە دەستیپێکردوە.