وەزارەتی پێشمەرگە داوایەکی بەپەلە ئاراستەی سودانی دەکات و دەڵێت تا کۆتایی بێوەڵام نابین

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 761 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر بارەگەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە دێگەڵە بڵاوکردەوە و داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات سنورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت.


وەزارەتی پێشمەرگە لەڕگەیەنراێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی ئازاری ٢٠٢٦ بارەگای فیرقەی ١١ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەم پەلامارە  تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر ".

وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی عێراق و فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکان دەکات، سنورێک بۆ "ئەم دەستدرێژی و کردە دور لەیاساییانە دابنێت" و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی بکات.

 هاوکات، وەزارەتی پێشمەرگە هەڕەشە دەکات و دەڵێت،" بەردەوامی دان بەم  کردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت ".