وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی موچەی راگەیاند

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاپرێس:

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر لە 274 ملیار دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی موچەی مانگی شوباتی موچەخۆرانی هەرێم رەوانە کرا، دەشڵێت، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕی 274 ملیارو 962 ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی موچەی مانگی شوباتی موچەخۆرانی هەرێم کە بریتیە لە تەمویلی موچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەوەشیخستەڕو،" چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، تەواوی تەمویلی موچە بخرێتە سەر هەژماری بانکیمان ".

وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکرد،" لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکەو وەرگرتنی لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی موچەی مانگی شوبات ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت ".