شارپرێس:
لەبڕیارێکی چارەنوسسازدا کە چاوەڕواندەکرێت هاوسەنگییە سیاسییو سەربازییەکانی ناوچەکە بگۆڕێت، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەربەستەکانی بەردەم دۆناڵد ترەمپی لاداو مۆڵەتی دەستکراوەیی پێبەخشی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاران.
دوای مشتومڕێکی توند، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئەو پڕۆژە بڕیارەی ڕەتکردەوە کە ئامانج لێی ناچارکردنی دۆناڵد ترەمپ بوو بەوەی هیچ هێرشێکی سەربازیی نەکاتەسەر ئێران بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی پێشوەختەی کۆنگرێس، بهگوێرهى ئەنجامەکان، بەرەی نەخێر بۆ وهستانى جهنگ توانییان بە 52 دەنگ بەرامبەر 48 دەنگی بەڵێ بۆ وهستانى جهنگ، شکست بەو هەوڵانە بهێنن کە دەیانویست باڵە سیاسییەکانی سەرۆک ببەستنەوە.
چاودێرانى سیاسیى پێیانوایه، ئەم ئەنجامە پەیامێکی ڕونە بۆ جیهانو ناوچەکە، چونكه دۆناڵد ترەمپ وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، چیتر پێویستی بە گەڕانەوە بۆ یاسادانەران نییە بۆ وەشاندنی گورزی سەربازیی لەئێران، ههروهها ئەم بڕیارە ڕێگەخۆشکەرە بۆ بەردەوامی هێرشو فشارە سەربازییەکانی ئەمریکا، کە مەترسی هەڵگیرسانی جەنگێکی فراوانتر لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات، نزیکیی ژمارەی دەنگەکان (48 بەرامبەر 52) نیشانەی ئەوەیە کە واشنتۆن لەناوخۆیدا لەسەر لێواری دوڕیانێکی مەترسیداردایە سەبارەت بەبەرەوڕوبونەوەی ئێران.
شارەزایانی سیاسی جهختدهكهنهوه، ئەو هەنگاوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، تاران دەخاتە بەردەم فشارێکی دەرونیو سەربازیی قورستر، لەکاتێکدا لایەنگرانی بڕیارەکە بەپاراستنی شکۆی ئەمریکا ناوی دەبەنو نەیارانی بڕیارەکەش هۆشداریدەدەن کە ئەمە ڕێگەخۆشکردنە بۆ جەنگێکی بێ گەڕانەوە.
