شارپرێس:
لەکاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆوە، ئاسمانی ناوچەکە وەرچەرخانێکی نوێی بەخۆوە بینی، لەلایەکەوە جوڵهى گەشتیارییو بازرگانیی گەڕایەوەو لەلایەکی دیكهشهوه ڕاپۆرتە سەربازییەکان باس لەگۆڕانکاریی گەورە لەهاوسەنگیی هێز دەکەن.
دوای ماوەیەک لەچاوەڕوانیو ڕاگرتن، هەریەکە لەقەتەرو ئیسرائیل بەفەرمی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگەیاند، ئەو هەنگاوەش وەک ئاماژەیەک بۆ هێوربونەوەی کاتیی گرژییەکان دەبینرێت کە ڕێگە خۆشدەکات بۆ گەڕانەوەی جوڵەی گەشتیارانو ئاساییبونەوەی هاتوچۆ لەنێوان وێستگە گرنگەکانی ناوچەکەدا.
لەسەر ئاستی سەربازیی، ڕاپۆرتە نوێیەکانی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا دەنگدانەوەی گەورەیان دروستکردوە، ئهوان دهڵێن، "ئێران توانایەکی زۆری موشەکیی لەدەستداوەو ئێستا ستراتیژییە هێرشبەرییەکانی تەنها لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) چڕکردوەتەوە".
چاودێرانیش پێیانوایه، ئەم گۆڕانکارییە نیشانەی تێکچونی ژێرخانی موشەکیی ئەو وڵاتەیەو دەریدەخات کە تاران ناچارە پەنا بۆ چەکی هەرزانترو بچوکتر ببات بۆ پاراستنی هەژمونی خۆی.
ههروهك جهختدهكهنهوه، ئەو دوو پێشهاتە پێکەوە، وێنەیەکی نوێ بۆ داهاتوی سیاسییو سەربازیی ناوچەکە دەکێشن؛ ئاسمانێک کە بۆ فڕۆکە مەدەنییەکان دەکرێتەوەو بۆ موشەکە بالیستییەکان تەسک دەبێتەوە.
