شارپرێس:
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو میدیا ئەمریکیەکان لەهەواڵەکانیاندا باسیان لەچونی هێزێکی چەکداری هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لەباشورەوە بۆ دیوی ئێران کرد بۆ بەشداریی لەشەڕی ئێران، وتەبێژی حکومەتی هەرێم بەفەرمی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوەو ڕایگەیاند، "ئەو دەنگۆیانە دورن لەڕاستیەوەو بەمەبەست ئەو هەواڵانە بڵاودەکرێنەوە".
پێشهوا ههورامانى وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، بەهیچ جۆرێک حکومەتی هەرێمو پارتە سیاسیەکانی هەرێم بەشێک نین لەهیچ هەڵمەتێک بۆ فراوانکردنی شەڕو ئاڵۆزییەکان لەناوچەکەدا".
ههورامانى سەبارەت بەهێرشەکانی سەر هەرێم ڕایگەیاند، "بەتەواوی هێرشە ترسنۆکانەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزاردەکەینو داوا لەحکومەتی فیدراڵو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین پەلامارەکانی سەر هەرێمی کوردستان ڕابگرنو خاکو خەڵکەکەی بپارێزن".
ڕونکردنەوەکەی حکومەتی هەرێم لەکاتێکدایە، هەر دوێنێ شەو میدیای فەرمی ئێران داخڵبونی هەر هێزێکی لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ نێو خاکی ئێران ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند، تائێستا هیچ حاڵەتێکی لەوجۆرە ڕوینەداوە.