جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر ئیمارات و بەحرێن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران چەند هێرشێکی دیکەی ئاسمانییان کردەوە سەر ئیمارات و بەحرێن.


تەلەفزیۆنی بەحرێن بڵاویکردەوە، پاڵاوگەیەکی نەوتی لە ناوچەی مەعامیر لەشاری مەنامەی پایتەختی بەحرێن کرایە ئامانج و دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستران.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" باسی لەوەکرد،" چەند هێرشێکی موشەکی کراوەتەسەر شاری ئەبوزەبی ئیمارات و موشەکێک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی زاید کەوتەخوارەوە، لەئەنجامی روبەڕوبونەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانیش دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەئاسمانی شارەکە بیستران ".