شارپرێس:
لەکاردانەوەی کەوتنەخوارەوەی چەند درۆنێکی خۆکوژ لە
ئازەربایجان، سەرۆکی ئەو وڵاتە فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی
هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە ئێران.
ئیلھام عەلیێڤ
سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند،" ئێران کارێکی تیرۆریستی و دوژمنداری ئەنجامداوە،
بەهۆیەوە فەرمانمکردوە بە سوپای ئازەربایجان ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشی
تۆڵەسەندنەوە بۆسەر ئێران ".
پێشتر، وەزارەتی
دەرەوەی ئازەربایجان ئێرانی تۆمەتبارکردبوو بە ئەنجامدانی دوو هێرشی درۆنی بۆ سەر
ناخچێڤان لەو وڵاتە، کە یەکێکیان لەنزیک فڕۆکەخانەی ناخچێڤان و ئەوەی تریشیان لەنزیک
قوتابخانەیەک کەوتەخوارەوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، سەرۆکایەتی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رەتیکردەوە هیچ هێرشێکیان
کردبێتەسەر ئازەربایخان.