لەهەرێمەوە داوایەك لەحكومەتی عێراق دەكرێت.. گروپە لەیاسا دەرچوەكان ڕاگرن

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەكات کە دەکرێنە سەر هاوڵاتییان، دامەزراوە مەدەنییەکان و بەئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان و پەیامێك ئاڕاستەی حكومەتی عێراقی دەكات و دەڵێت،"رێگری لەو دەستە و گروپە توندڕۆ و لەیاسا دەرچوانەی ناوخۆی عێراق بکات کە بەبێ بیانوو بەردەوام هەرێمی کوردستان بەئامانج دەگرن".

 
فەرمانگەی جەخت لەوە دەکاتەوە، هێرشەکان "بەتەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، كەبەداخەوە شەوی ڕابردوو کۆنسوڵخانەی گشتیی ئیمارات کرایە ئامانج، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە."
 
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو شەڕە و هەمیشە لایەنگری ئاشتی، سەقامگیری و پێکەوە ژیان بووە لە ناوچەکە.
 
فەرمانگەکە داواش دەكات، حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی پاراستنی سەروەریی عێراق بگرێتە ئەستۆ، "رێگری لەو دەستە و گروپە توندڕۆ و لەیاسا دەرچوانەی ناوخۆی عێراق بکات کە بەبێ بیانوو بەردەوام هەرێمی کوردستان بەئامانج دەگرن".