شارپرێس:
لەپەیامێکی
توندو فرە ڕەهەنددا، ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)، هەڵوێستی
فەرمی خۆی سەبارەت بەپەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکەو ئاسۆی گۆڕانکارییەکان لەئێران
ڕاگەیاند، کۆمەڵە هۆشداریدەدات لەوەی، نابێت پرسی کورد بکرێتە قوربانیی ململانێی هێزە
ههرێمىو جیهانییەکانو جەختدەکاتەوە، "شەڕ ڕێگەیەکی جێی متمانە نییە بۆ ڕوخانی
ڕژێم".
تەڵەی شەڕو ئەزمونی
تاڵی ڕابردوو
ڕێکخراوی
کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە) بەڕاشکاوی ههڵوێستى خۆى ڕاگهیاندوهو
دهڵێت، "کوردستان نابێ ببێتە گۆشتی بەردەمی تۆپی سیاسەتەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل".
بەبڕوای ئەو حزبە،
هەرچەندە خەڵکی ئێرانو کوردستان لەستەمی کۆماری ئیسلامی بێزارن، بەڵام پەنابردن بۆ
بژاردەی سەربازیی دەرەکی، تێچویەکی مرۆییو مادی وێرانکەری دەبێت کە قەرەبوو ناکرێتەوە.
ڕاگهیهنراوهكهى
كۆمهڵه ئاماژە بەوەدەکات، شەڕ دەکرێت ببێتە تەمەنی دوەم بۆ ڕژێم، ڕێک وەک ئەوەی
لەشەڕی هەشت ساڵەی ئێرانو عێراقدا ڕوویدا، کە دەسەڵات وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتی
ناوخۆییو شەرعییەتدان بەمانەوەی خۆی بەکاریهێنا.
ڕەخنە لەگرەوی هەڵەی
لایەنە کوردییەکان
بەشێکی دیكهى ڕاگهیهنراوهكهى
ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)تەرخانکراوە بۆ ڕەخنەگرتن لەو لایەنە
کوردیانەی کە هیوایان لەسەر هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان هەڵچنیبوو، کۆمەڵە دەڵێت،
"ئەو حزبانەی وایاندەزانی بەچونە ناو کایەی هێزە جیهانییەکان دەبنە ئەکتەری بەهێز،
ئەنجامەکەیان بەپێچەوانە دەرچوو، بۆیه داوایان لێدەکهین بەڕاشکاوی دان بەهەڵەی لێکدانەوەکانیاندابنێنو
ئەم ئەزمونە بکەنە وانەیەک بۆ داهاتوو".
ئاسۆی دوای شەڕ..
ڕژێمێکی شەکەتو جەماوەرێکی ڕاپەڕیو
کۆمەڵە پێشبینیدەکات،
ئەو تەنگژە سەربازییە لەکۆتاییدا بەجۆرێک لەسازانو ڕێککەوتنی سیاسیی کۆتایی بێت،
بەڵام جەخت لەخاڵێکی جەوهەری دەکاتەوەو دهڵێت، "ئەو کۆماری ئیسلامییەی لەم شەڕە
دەردەچێت، چیتر هێزەکەی پێشوی نابێت".
وهكو لهبهشێكى
دیكهى ههڵوێستى ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)دا هاتوه،
"شکستی ڕاستەقینەی ڕژێم لەمەیدانی شەڕدا نییە، بەڵکو لەو ساتەدایە کە دەنگی تەقینەوەکان
کپدەبن، ئەوکاتەیە کە جەماوەرێکی توڕەو برسیی، کە هێشتا کۆمەڵکوژییەکانی بەفرانباریان
لەیادە، ڕوبەڕوی دەسەڵات دەبنەوە".
ستراتیژی نوێ..
ئیرادەی گەل لەبری بۆمب
لەکۆتایی ڕاگهیهنراوهكهدا،
کۆمەڵە وێنەی قۆناغێکی نوێی خەبات دەکێشێت کە تێیدا بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی وەک
(کرێکاران، ژنان، مامۆستایانو پەرستاران) بەشێوازێکی داهێنەرانە دێنەوە مەیدان.
بۆ ئهوهش کۆمەڵە
بەگەشبینییەوە دەڵێت، "ئەو ڕۆژە دەبینین کە ئەو هێزەی نەکەوتە ناو هاوپەیمانییە
پڕ کەموکوڕییەکان، چۆن سەربەرزانەو بەپشتبەستن بەئیرادەی گەل، قۆناغێکی نوێی خەبات
دەستپێدەکات".
چاودێرانى سیاسیى
پێیانوایه، ئەم هەڵوێستە ڕاشکاوەی کۆمەڵە، هێڵێکی جیاکەرەوە لەنێوان خەباتی ڕەسەنو
سیاسەتی وەکالەت دەکێشێت، وهكو كۆمهڵه هۆشداریدەدات، "مێژوو بەزەیی بەو لایەنانەدا
نایەتەوە کە چارەنوسی نەتەوەیەک بەبۆمبو پلانەکانی بێگانەوە گرێدەدەن".
ڕاگهیهنراوهكهى
كۆمهڵه لهكۆتاییدا دهڵێت، "ئەگەرچی شەڕ دەتوانێت دیوارەکان بڕوخێنێت، بەڵام
تەنها هۆشیاریی جەماوەرییە دەتوانێت ئازادی بونیادبنێتەوە"، ئێستاش هەموو چاوەکان
لەسەر ئەو قۆناغە نوێیەیە کە کۆمەڵە بەڵێنی دەدات؛ قۆناغێک کە تێیدا هێزی شەقام جێگەی
تەقەمەنییەکان دەگرێتەوە.
