له رۆژی 28/2/2026 ئەمریکا و ئیسرائیل
هێرشیان کردە سه‌ر ئێران و دۆناڵد تره‌مپ
سه‌رۆكی ئەمریکا رایگه‌یاند، 47 ساڵە ئێران دروشمی مەرگ بۆ ئەمەریکا دەڵێتەوە و
هاوکاربوون لە هێرشکردنە سەر ئەمەریکا و ئەو هێرشەی کە حەمماس کردییە سەر
ئیسرائیل، وتی، رِێگەنادەن چیتر ئێران ببێتە هەڕەشە لە ناوچەکە و جه‌ختیكرده‌وه
كه دەیانەوێت بە تەواوەتی مەترسییەکانی
ئێران و گروپه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته کۆتاییبێت.
هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی هێرشه‌كاندا
كوژرانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران و
ژمارەیەک فەرماندەی باڵای ئەو وڵاتە راگه‌یه‌ندرا، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ئێران
ره‌تیده‌كرده‌وه، به‌ڵام له به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووه‌می هێرشه‌كاندا
پشتڕاستكرایه‌وه.
ئێران وەک تۆڵەکردنەوە هێرشیکردە سەر بنكه‌كانی
ئه‌مریكا له وڵاتانی دراوسێی، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌سه‌ر
وڵاته‌كه‌ی و به‌رگریكردن له خۆی، له‌و وڵاتانه‌ش كه به‌ر هێرشه‌كانی ئێران كه‌وتن
قەتەر، بەحرەین، ئیمارات، کوەیت، ئەردەن،
لوبنان، قوبرس، سعودیه، تورکیا، ئازەربایجان، عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوون، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی له ئێرانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م
هێرشانه بۆ به‌رگرییه له وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام نائارامی له‌و وڵاتانه به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو بڵاوبووه‌ته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و بوونی بنکەی سەربازیی ئەمریکا و بارەگای بەشێک لە هێزەکانی
رۆژهەڵات، رووبه‌ڕووی هێرشی ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كان بووه‌ته‌وه، تا ئاماده‌كردنی
ئه‌م په‌یپه‌ره و له دوازدە رۆژی شه‌ڕدا سەدان هێرش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراون،
به‌هۆیانه‌وه پێج كه‌س كوژراون و 20 كه‌سیش برینداربوون كه سێ کەس له‌و
قوربانیانه هاوڵاتیی سڤیلن.
ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه
ئامانج، كونسوڵخانه و بنكه سه‌ربازییه‌كان، باره‌گا و كامپی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان، هۆتێل و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كێڵگه نه‌وتییه‌كانن، كه ئه‌م هێرشانه
هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ تێوه‌گلانی هه‌رێمی كوردستان له‌م جه‌نگه و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌ش
ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
لەم پەیپەرەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی
ستراتیجی هەوڵدەدەین لێکدانەوە بۆ دەرئەنجامەکانی جەنگەکە و لێکەوتەکانی
لەسەرهەرێمی کوردستان و سیناریۆکانی ئایندە بکەین.
یەکەم: هەوڵدان بۆ تێوەگلاندنی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ
ئێران ده‌ستیانپێكردووه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا رووداوه‌كان له‌گه‌ڵ
ئه‌و واقیعه‌دا ده‌گۆڕێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌رێمی كوردستان ناچار بكات به جۆرێک
لەجۆرەکان خاكه‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئه‌وه به مانای تێوه‌گلانی
هه‌رێمی كوردستان دێت له‌م شه‌ڕه‌دا كه ده‌كرێت له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه زیانی
لێبدات و ببێتە مایەی تێکچونی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم.
تا ئێستا هەرێم کوردستان و هێزە سیاسییەکان،
سیاسەتی بێ لایەنی و هاوسەنگی و نەبوون بە بەشێک لەجەنگەکەی هەڵبژاردووە کە
سیاسەتێکی راست و دروستە، پێویستە لەسەری بەردەوامبێت و رێگە نەدات خاکەکەی
بەکاربهێنرێت و ببێتە بەشێک لە جەنگەکە، چونکە:
1. هەرێمی
کوردستان ئەجێندای دەرەکی و بەرژەوەندیی نییە لە دەستوەردانی لە دەوڵەتی دراوسێ.
ئەوەی روودەدات پەیوەندیی بە کاروباری ناوخۆی ئەو دەوڵەتانە و ململانێ نێودەوڵەتی
و هەرێمییەکانەوە هەیە.
2. هەرێمی
کوردستان لەڕووی سەربازی و ئابووری و سیاسییەوە لاوازە بەراورد بە دراوسێکانی،
هەرێم کەرەستە و جبەخانەی پێویست و پێشکەوتووی لەبەردەستدا نییە بۆ پاراستنی خۆی.
3. ئەمریکا
و ئیسرائیل جێ متمانە نیین کە تا سەر دۆستی کورد بن و پارێزگاری لێبکەن،
بەتایبەتیش لە سەردەمی ئیدارەی سەرۆک ترەمپ کە سیاسەتەکانی ناڕوون و بەردەوام لە گۆڕانکارییدان
و تەنها گرنگی بە بەرژەوەندییە ئابورییەکانی خۆی دەدات و باشترین بەڵگەش نمونەی
مامەڵەکردنییەتی لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان کە پێویستە ببێتە وانە بۆ کورد.
4. بەحکومی
جوگرافیا، هەرێمی کوردستان دراوسێی فارس، تورک و عەرەبە و بەردەوام کارلێک و
گاریگەریی هەبووە و دەبێت. بۆیە گۆڕانی رژێم و دەسەڵات و سەرکردە و حیزبەکان لەو
وڵاتانە بەمانای گۆڕانی تێڕوانین و سیاسەتەکانیان نییە بەرامبەر کورد و رەنگەی
لەوەی ئێستاش خراپتربن.
به‌پێی دەستووری عێراق (مادده‌کانی ١١٠ و ١١٤)
پاراستنی سنوره‌کان، ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی
فیدراڵی داده‌نرێت. حکومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم کار بۆ رێکارەکانی
پاراستن و گه‌ره‌نتیکردنی سنووره‌کان دەکات، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا.
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به هه‌ر جۆرێك بیه‌وێت هه‌رێمی
كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له‌م شه‌ڕه‌دا به‌كاربهێنێت هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته
به‌رده‌م پێشێلکردنی ده‌ستووری عێراقی و له داهاتوودا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و كێشه‌ی
گه‌وره‌ی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ عێراق، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی
باڵای شیعه‌كان له عێراق لە فەتوایەکی نوێیدا دەڵێت، بەرگریکردن لە کۆماری
ئیسلامیی ئێران بۆ شوێنکەوتووانی (ئەرکی سەرشانی هەمووانە) و به (الواجب الکفائی)
ناوی ده‌بات.
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له لێدوانه
جیاوازه‌كانیدا له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا چه‌ند جارێك باسی كوردی كردووه. هه‌ندێك
دژبه‌یه‌كی له قسه‌كانیدا به‌دیده‌كرێت، له سه‌ره‌تادا رایگه‌یاند كه نایه‌وێت
كورد هێرش بكاته‌سه‌ر ئێران و وتی، دۆخه‌كه خۆی ئاڵۆزه و هه‌ر به‌شدارییه‌كی
كورده‌كانیش دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
به‌ڵام هه‌ر زوو به په‌یوه‌ندیكردنی به سه‌ركرده‌كانی
كورده‌وه، تره‌مپ داوای كردووه كورد لایه‌نێك هه‌ڵبژێرێت، یان ئه‌مریكا و
ئیسرائیل یان ئێران، ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه‌ی بۆ كورد سه‌ختتر كردووه و له‌ئێستاشدا
كورد به‌رده‌وامه له پاراستنی بێلایه‌نیی خۆی و به‌رده‌وام سه‌ركرده‌كان باس له
راگرتنی شه‌ڕ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێی گفتوگۆوه ده‌كه‌ن، كه تا ئێستا
ئه‌مه خاڵێكی ئه‌رێنییه بۆ كورد و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت، به هه‌موو جۆرێك هه‌ژموونی
ئێران له ناوچه‌كه كه‌مبكاته‌وه، عێراق
و هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران بوونه‌ته
ئامانجی ئه‌مریكا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌ژموونه له عێراق نه‌هێڵێت
و ناوچه‌كه به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و ئیسرائیل دابڕێژێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، له‌ڕێی وته‌بێژی فه‌رمیی
سوپای پاسدارانه‌وه ئێران راسته‌وخۆ ناوی هه‌رێمی كوردستانی هێنا و هه‌ڕه‌شه‌ی
كرد كه نابێت هه‌رێمی كوردستان ببێته مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئێران، كه ئه‌مه
پێشینەیەکی مەترسیدارە ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌مجۆره ناوی هه‌رێمی كوردستان
بهێنن و هه‌ڕه‌شه بكه‌ن.
ئێران ده‌یه‌وێت له‌ڕێی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌منییه‌تی سنووره‌كانی
خۆی بپارێزێت، له‌ڕێی په‌رله‌مانه‌وه فشاره‌كانی به‌رده‌وامبوون بۆ ده‌ركردنی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكاته ناوچه‌یه‌كی
ئارام بۆ وڵاته‌كه‌ی و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی، هاوکات له هه‌رێمی كوردستان
كۆنترۆڵی سیاسیی بكات و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان
بخاته‌ژێر رکێفی خۆیه‌وه.
دووەم: مەترسییەکانی سەر هه‌رێمی كوردستان
1. لەڕووی
ئاسایشەوە
ئەمجارە پریشکی جەنگی ئێران و ئەمریکا- ئیسرئیل
بەر هەرێمی کوردستان کەوت و هێرشە موشەکی و درۆنییەکان بوونەتە هەڕەشە بۆسەر
ئاسایش و سەلامەتیی هەرێم، ئەویش بەهۆی هەڵکەوتەی جێوپۆلەتیکیی کوردستان لە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵدان بۆ راکێشان
و تێهەڵکێشکردنی هەرێم بە هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
هەرچەندە هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لە جەنگەکە
و خاکەکەی بەکارنەهێراوە بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی، بەڵام بەردەوام رووبەڕووی
هێرش و هەڕەشە دەبێتەوە. له‌ڕووی دەستورەوە ئەرکی پاراستنی هەرێم بەتایبەتیش
لەڕووی ئاسمان و سنووره‌وه لە ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدراڵی عێراقە. به‌ڵام نەک هەر تەنها
سوپای عێراق، هەرێمی نەپاراست بەڵکو بەشی زۆری هێرشە درۆنییەکان لە ناوخۆی
عێراقەوە ئەنجامدەدران.
یەکێک لە کێشە گەورەکان ئەوەیە کە هێزی پێشمەرگە
رادار و سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتووی نییە کە توانای رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانە
هەبێت. جگه له‌و سیستمی دژه ئاسمانییەی كه ئه‌مریكا بۆ پاراستنی بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كانی
به‌كاریده‌هێنێت لە فڕۆکەخانەی هەولێر و کونسوڵخانەکەی، بۆیە لەپارێزگاکانی
سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە هیچ سیستمێك بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كان نین، به‌جۆرێك
له شاری سلێمانی هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی 70 له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه
ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرا، به‌ڵام سیستمێكی پێسکەوتوو نه‌بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و به
فیشه‌ك هه‌وڵی خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كان ده‌درا.
خودی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌یه،
پێویستبوو ئه‌م هێزه هه‌وڵی كڕین و ده‌ستخستنی رادار و سیستمی دژه ئاسمانی بدات،
به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه شێوازی جه‌نگ گۆڕاوه بۆ جه‌نگی دوگمه، موشەک و
درۆنه‌كان.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، یه‌كێكی دیكه‌ن له‌و
هێزانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كه‌یان له مه‌ترسییه‌كانی
داعش له ئه‌ستۆدابوو، كه هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێك بوو هه‌م له پاراستنه‌كه و
هه‌م له هاوپه‌یمانێتییه‌كه، به‌ڵام ئه‌م هێزانه‌ش كه تا ئێستاش به شێوه‌ی مه‌شق
و راوێژ له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه، هیچ سیستمێكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی درۆن
و راداریان نەداوە بە هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ پاراستنی خۆیان له
ناوچه‌كه به‌كاریده‌هێنن.
ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
به‌شێكیان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، وه‌ك ئه‌و هێرشه‌ی
كرایه‌سه‌ر پێگه‌کانی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، به‌شێكی دیكه‌یشیان له‌لایه‌ن
گروپه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه (حه‌شدی وه‌لائی) و مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ئه‌نجامده‌درێن
و له‌لایه‌ن گروپی (سرايا أولياء الدم) به‌شێك له هێرشه‌كان له ئه‌ستۆ گیراون.
به‌شێكی زۆری ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌م گروپانه ئه‌نجامیان
ده‌ده‌ن له كه‌ركوك و موسڵ و مه‌خمور و دوزخورماتوه‌وه‌یه، كه بۆشایی ئه‌منییان
تێدایه و رێگه‌ی بۆ ئه‌و گرووپانه خۆشكردووه، به ئاسانی ئامانجه‌كانیان له‌ناو
خاكی هه‌رێمی كوردستان بپێكن.
ئه‌م گروپانه زۆرینه‌ی هێرشه‌كانیان له‌ڕێی
درۆن، موشه‌ك و هاوه‌ن ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌شێكی زۆری ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن و
راسته‌وخۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ده‌به‌زێنن، به بیانوی بوونی
بنكه و باره‌گای ئه‌مریكا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌م هێرشانه‌ی
ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئاسایش و ئارامیی هەرێم و ناوچه‌كه به‌ته‌واوه‌تی
تێكده‌چێت، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو هاوڵاتییان بڵاوده‌بێته‌وه و له كۆتاییشدا
كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كات.
2. مه‌ترسییه
ئابوورییه‌كان
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران،
له هه‌رێمی كوردستان ترس له كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك و گرانبوونی شمه‌ك دروستبوو،
هه‌ر زوو ژووری بازرگانی دڵنیایی به هاوڵاتییاندا كه كۆگاكان بڕی پێویست خۆراكیان
تێدایه و مه‌ترسیی گرانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستی و شمه‌كه‌كان دروست نابێت،
به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و راستییه ناشارێته‌وه كه به‌شێكی زۆری پیداویستیی و خۆراك و
كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی وڵاتانی دراوسێییەوە بەتایبەتیش
ئێرانه‌وه دێته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م جه‌نگه‌ی ئێستا له ئێران رووده‌دات بووه‌ته‌هۆی
داخستنی سنووره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی بازرگانی تا ئاستی سفر، تەنها بۆ
هەندێک پێداویستی رۆژانەی وەک سەوزە و میوە و خواردەمەنی،بەشێوەیەکی سنوردار دەروازەکان
کراوەن. نه‌بوونی ئه‌م جوڵه بازرگانییه‌ش كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كان،
كه‌مبوونه‌وه‌ی بازرگانی و هه‌نارده‌نه‌كردنی شمه‌ك و پێداویستییه‌كان ده‌بێته
هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان له بازاڕ كه له‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌تریش،
گرانبوونی نرخه‌كانی به‌دوادا دێت.
ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كه گه‌وره‌تر ده‌كات ئه‌وه‌یه
كه هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا كێشه‌ی دواکەوتنی مووچه و کەمی داهاتی هەیە بەهۆی ناکۆکییەکانی هەرێم و
بەغداد، گرانبوونی کەلوپەل و پێداویستییه‌كانیش زیاتر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه،
بارگرانیی گه‌وره‌تر بۆ هاوڵاتییان دروستده‌كات و سه‌قامگیری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی
ناوخۆیی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
3. مه‌ترسییه‌كانی
وزه
به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه
كۆمپانیاكانی نه‌وت و غاز به‌رهه‌مهێنان و كاركردنیان راگرت، له‌گه‌ڵ دروستبوونی
كێشه‌كانی ناوخۆی ئێران، كاره‌با (پرۆژه‌ی روناكی) له هه‌رێمی كوردستان كوژایه‌وه،
چونكه پێدانی كاره‌بای 24 كاتژمێری له هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ پشتی به به‌رهه‌مهێنانی
غاز به‌ستووه و راگرتنی به‌رهه‌مهێنانیش راسته‌وخۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی
پێدانی كاره‌بای لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش به دوو جۆر زیانی ده‌بێت یه‌كێكیان نه‌مانی
متمانه‌ی هاوڵاتییانه به پرۆژه‌ی رووناكی و دانانه‌وه‌ی موه‌لیده‌كانیش كه ده‌بێته
خه‌رجییه‌كی دیكه‌ی زیاده بۆ هاوڵاتییان، جگه له زیانه ژینگه‌ییه‌كانیشی.
مه‌ترسییه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی غازه‌وه، نرخی غازی ماڵان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه
و نرخی بوتڵێك غاز له 9 هه‌زاره‌وه بۆ زیاتر 20 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه كه ئه‌مه ده‌كرێت هه‌م وه‌ك مه‌ترسییه‌كی
وزه و وه‌ك مه‌ترسییه‌كی ئابوریش ته‌ماشا بكرێت.
به‌شێكی دیكه‌ی مه‌ترسییه‌كانیش راگرتنی هه‌نارده‌ی
نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوو له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
له ئێستادا هه‌نارده‌كه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی داخراو نییه
كه دووباره هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و به‌نده‌ره‌وه رابگیرێت كه هه‌رێمی كوردستان
ده‌خاته به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ به‌غداد ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م جه‌نگه
زیاتر درێژه بكێشێت.
مه‌ترسیه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی
زۆر له بارهه‌ڵگری نه‌وت له‌ڕێی ده‌روازه‌كانی ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كران،
به داخستنی ده‌روازه‌كان جوڵه‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه وه‌ستاون و ناتوانرێت نه‌وتی
هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
سێيەم: سیناریۆكانی جه‌نگ و داهاتووی هه‌رێمی
كوردستان
1. سیناریۆی
فراوانبوونی جه‌نگه‌كه
یه‌كێك له سیناریۆكانی جه‌نگه‌كه، فراوانبوون
و به‌رده‌وامیی جه‌نگه (جه‌نگی درێژخایه‌ن)، هه‌ندێك له ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن
كه ئه‌م جه‌نگه به‌وشێوه‌یه نابێت كه كۆتاییه‌كه‌ی نزیك بێت، سه‌ره‌تا دۆناڵد
تره‌مپ رایگه‌یاند كه ئه‌م جه‌نگه به چوار رۆژ كۆتاییدێت، به‌ڵام ئه‌م ئامانجه
نه‌هاته‌دی و له دواتردا وتی له چوار هه‌فته‌دا كۆتایی دێت.
به‌شێك له ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه ئه‌مریكا
و ئیسرائیل چاوه‌ڕێی ئه‌و به‌رگرییه‌یان له ئێران نه‌كردبوو، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش
بوون كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشه‌كان له ناوخۆدا شۆڕش و خۆپیشاندان بۆ رووخاندنی
رژێمه‌كه ده‌ستپێبكات، كه ئه‌مه‌ش تائێستا نه‌هاتووه‌ته‌دی، به‌رده‌وامیی ئێران
له‌دوای كوژرانی عه‌لی خامنه‌ییش یه‌كێكی دیكه بوو له‌و رووداوانه‌ی كه چاوه‌ڕواننه‌كراو
بوو بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل، تا ئه‌و راده‌یه‌ی له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئێران موجته‌با
عه‌لی خامنه‌یی وه‌ك رێبه‌ری نوێی وڵاته‌كه دیاریكرد.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌نگه درێژه بكێشێت و ئه‌مریكا
جه‌نگی زه‌میینی لەرێگەی هێزە بەرهەڵستکارەکانی ئێرانەوە له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێبكات،
مه‌ترسییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان چڕتر ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان
بێلایه‌نیی خۆی نه‌پارێزێت، رێگه بدات خاكه‌كه‌ی بۆ لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ئێران به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا هێرشه‌كان به ئاڕاسته‌یه‌ك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
چڕده‌بنه‌وه، كه حكومه‌تی ئێران په‌رچه‌كرداری توندی ده‌بێت و داموده‌زگاكانی هه‌رێمی
كوردستان ده‌كاته ئامانج، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته گۆڕه‌پانێكی شه‌ڕ و ئاڵۆزی
به‌رچاو و گه‌وره‌ی تێدا دروست ده‌بێت.
ره‌نگه به‌شێكی دیكه‌ی په‌رچه‌كرداره‌كانی
ئێران ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه بێت، به‌جۆرێك هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له رابردوو
روویداوه، به‌شێك له خاكی هه‌رێمی كوردستان داگیربكات.
له پاڵیشیدا هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان چڕترده‌بنه‌وه
و به‌رده‌وامده‌بن بۆ لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی
كرودستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر خاكی هه‌رێمی
كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ لێدان له ئێران به‌كاربێت، هه‌رێمی كوردستان
ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسیی پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی خاك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه و ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی
كوردستان و عێراق هه‌یه چڕتر و قوڵترده‌بنه‌وه.
لە ئێستادا، ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌م سیناریۆیه
لاوازە، چونکە هیچ لایەنێکی جەنگەکە شەڕی درێژخایەنی ناوێت لەبەر زۆری تێچووی
ئابووری و گرانبوونی وزە و زیادبوونی زیانە مرۆییەکان. لەلایەکی تریشەوە ئەو
تێگەیشتنە لای ئەمریکا و ئیسرائیل هەیە کە لە ناوخۆ ناتوانرێت رژێم لە ئێران
بگۆڕدرێت و هێز و توانای گروپە چەکدارە بەرهەڵستکارەکان کەم و سنوردارە بەراورد بە
دەسەڵاتی ئێران.
2. سیناریۆی
به‌رده‌وامیی دۆخه‌كه
بەپێی ئەم سیناریۆیە دۆخه‌كه به‌مجۆره‌ی هه‌یه
به‌رده‌وامده‌بێت، جه‌نگ به‌رده‌وامده‌بێت له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیل،
بۆ هه‌رێمی كوردستان دۆخه‌كه گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا نایه‌ت و هێرشه‌كان
لە چوارچێوه‌یه‌كی سنورداردا ده‌كرێته‌سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا، هێرشی گروپه‌چه‌كداره‌كانیش
بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هۆتێل و كێڵگه نه‌وتییه‌كان به فشاری سیاسی
كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن .
هه‌رێمی كوردستان بێلایه‌نیی خۆی ده‌پارێزێت و
به‌شداری له شه‌ڕی هیچ لایه‌نێكدا ناكات و رێگه نادات خاكی هه‌رێمه‌كه بۆ هێرشه‌كان
به‌كاربێت و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌دات.
له‌م سیناریۆیه‌دا، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئێران ناچاربێت
ده‌ست به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات، یاخود به بارێكی دیكه‌دا ئه‌مریكا
فشاری ناوخۆیی و ئابووریی گه‌وره‌ی رووبه‌ڕوو ببێته‌وه و ناچار ببێت كۆتاییه‌ك بۆ
ئه‌م شه‌ڕه دابنێت.
ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌م سیناریۆیه رێژه‌كه‌ی له
سیناریۆی یه‌كه‌م زیاتره، چونكه تا ئێستا لێدوانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێرانیش
به ئاڕاسته‌یه‌ك نییه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیی شه‌ڕ هه‌بێت، لای خۆشیه‌وه هه‌رێمی
كوردستان تا ئه‌م ساته توانیویه‌تی بێلایه‌نیی خۆی بپارێزێت و له‌م شه‌ڕه‌دا تێوه‌نه‌گلاوه،
هه‌تا زووتریش شه‌ڕ كۆتاییبێت، دۆخه‌كه سه‌لامه‌تتر ده‌بێت.
3. سیناریۆی
كۆتاییهاتنی جه‌نگ
هاوشێوه‌ی جه‌نگه 12 رۆژییه‌كه‌ی ساڵی رابردوو،
كۆتاییهاتنی جه‌نگ بە بردنەوەی هەردوولا (win-win) كۆتایی
بێت، به‌پێی ئه‌م سیناریۆیه، ئه‌مریكا فشاره ناوخۆییه‌كانی بۆ درێژه‌دان به جه‌نگ
زیاد ده‌كات، تێچووه ئابوورییه‌كان ده‌بێته كێشه بۆسه‌ر، هه‌وڵده‌دات رێگه‌یه‌ك
بدۆزێته‌وه كۆتایی به جه‌نگه‌كه بهێنێت به‌جۆرێك وه‌ك براوه ده‌ربكه‌وێت.
ئه‌مریكا و ئیسرائیل خۆیان بە براوە دەزانن، چونکە به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی
ئێران ده‌كوژرێن، بەرنامەی ئەتۆمی و سیستمی موشەکی بالیستی و کەشتیگەلی ئێران له‌ناوبراوە و توانا سەربازیی سوپای
پاسداران لاوازکراوە، هەرەوەها بەرەی مقاوەمە و پرۆکسییەکانی ئێران لە ناوچەکە
لاواز كراوە بۆیە ئه‌مریكا دەتونێت بڵێت:
ئامانجی خۆمم به‌دیهێناوه و مه‌ترسییه‌كانی ئێرانم نه‌هێشتووه.
لەبەرامبەردا، ئێران خۆی بە براوە دەزانێت،
چونکە هەرچەندە رابەری باڵا و سەرکردەکانیان کوژراون و رووبەڕووی دوو وڵاتی
پێشکەوتوو سەربازی بووەتەوە، بەڵام توانیویەتی لەسەر پێی خۆی بوەستێت و پارێزگاری
لە رژێمەکەی کردووە و هەموو بنکەکانی ئەمریکا لەناوچەکە بۆردوومان کردووە و گەرووی
هورمزی داخستووە و ئیسرائیلی موشەک برانکردووە..هتد.
به‌گوێره‌ی ئه‌م سیناریۆیه، ئه‌مریكا و
ئیسرائیل و ئێران خۆیان به براوه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌زانن، له وێنه گه‌وره‌كه‌دا كه‌سیان
نه‌دۆڕاون، بۆیە جەنگەکە کۆتاییدێت.
هه‌رێمی كوردستان له‌م سیناریۆیه‌دا سه‌لامه‌ت
ده‌بێت، هێرشه‌كان بۆسه‌ری كۆتاییان دێت و مه‌ترسییه ئابوری و ئه‌منییەکان له‌سه‌ری
كه‌مده‌بێته‌وه و دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه‌ی پێش جه‌نگ ده‌ڕوات.
ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌م سیناریۆیه بەهێزە به‌هۆی
قورسیی به‌رده‌وامبوونی جه‌نگه‌وه و كۆتایی جه‌نگه 12 رۆژییه‌كه‌ی ساڵی رابردوو.
پێشنیازه‌كان:
پێویسته هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو دۆخێك‌دا، تا ئارامبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و كۆتاییهاتنی، به‌رده‌وام بێت له پاراستنی بێلایه‌نیی خۆی و رێگه‌نه‌دات به هیچ جۆرێك له‌م شه‌ڕه‌وه تێوه‌بگلێت. بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە‌کانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئامادەسازی بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڕەشە و تەحدییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
هێشتنه‌وه‌ی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئێران و ئه‌مریكا و نه‌پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكیان. بوونی گوتارێكی یه‌كگرتوو و یه‌كخستنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و یه‌كده‌نگیی ماڵی كورد، بۆ پاراستنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی. رێكخستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كاركردنی میدیایی و رێگه‌نه‌دان به دروستكردنی دووبه‌ره‌كی له‌لایه‌ن ده‌زگا میدیاییه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها دانانی رێكارێكی كاركردنی میدیاكان به شێوه‌یه‌ك مه‌زاجی هاوڵاتییان تێكنه‌دات و ترس بڵاونه‌كاته‌وه.
هه‌وڵدان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و رێگریكردن له گرانبوونی نرخ و شمه‌كه‌كان و چاودێریی به‌رده‌وامی بازرگانان، هاوکات دڵنیابوونه‌وه له بوونی بڕی پێویست له خۆراك و پێداویستییه‌كان له‌نێو كۆگاكاندا.
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، بۆ پاراستنی خاكی هەرێم له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه و هه‌ر مەترسییەکی دیكه له داهاتوودا.
هه‌وڵدان بۆ په‌یداكردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ به‌هێزكردنی سایبه‌ر سكیوریتی و په‌ره‌دان به توانا درۆنییه‌كان كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له شێوازی جه‌نگ له جیهاندا دروستبووه.
دامه‌زراوه‌ى
ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیژیى