سیناتۆرێكى ئه‌مریكى هاته‌ده‌نگ‌و هه‌موشت ئاشكراده‌كات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سیناتۆرێكى ناسراوی ئەمریکی بەپەیامێکی توڕەو ڕاشکاو بێدەنگی شکاندو هێرشێکی توندیكرده‌سه‌ر سیاسەتەکانی واشنتۆن‌و تەلئەبیب، ئه‌و سیناتۆره‌ هه‌موشتى ئاشكراكردو وتى، "ناتانیاهۆ ئەمریکای ڕاکێشایە ناو جەنگی ئێران"، ده‌شڵێت، "مێژوی عێراق دوبارە دەبێتەوە، له‌كاتێكدا ئەوەی ئێستا ڕودەدات، جەنگی ئەمریکا نییە، بەڵکو ئەجێندایەکی سەپێنراوی بنیامین ناتانیاهۆیە".


بێرنی ساندەرز سیناتۆری ناسراوی ئەمریکی دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له‌بێده‌نگى، به‌لێدوانێك بێده‌نگى شكاندو پەردەی لەسەر ڕاستییەکی تاڵ بۆ وڵاته‌كه‌ى هەڵدایەوەو ئاماژەی بەوەکرد، "چیتر بڕیاری سیاسیی‌و سەربازیی ئەمریکا لەواشنتۆنەوە دەرناچێت، بەڵکو بەشێکی گەورەی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ئیسرائیلەوە دەسەپێنرێت".

وه‌كو سیناتۆره‌كه‌ى ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئەم پاشکۆیەتییە، ئەمریکا دەخاتە ناو تەڵەیەکی خوێناوی کە دەربازبون لێی مەحاڵە".

ساندەرز بەتوندی هێرشیکردەسەر بنیامین ناتانیاهۆو تۆمەتباریکرد بەوەی، کە "ئەمریکای کێشکردوە بۆ ناو جەنگ لەگەڵ ئێران"، ئەو ئەم دۆخەی ئێستای بەساڵی 2002 چواند، کاتێک ناتانیاهۆ یەکێکبوو لەهاندەرە سەرەکییەکانی ئەمریکا بۆ هێرشکردنەسەر عێراق.

ساندەرز دەڵێت، "هەمان ئەوکەسەی دوێنێ پێیدەگوتین جەنگی عێراق ناوچەکە ئارام دەکات، ئەمڕۆ هەمان سیناریۆمان لەگەڵ ئێران بۆ دوبارەدەکاتەوە، مێژوو خۆی دوبارەدەکاتەوە، بەڵام ئەمجارەیان باجەکەی قورسترە".

لەبەشێکی دیكه‌ى قسەکانیدا، ئەو سیناتۆرە جەختیکردەوە، تێوەگلانی ئەمریکا لەم جەنگە نادەستوریی‌و نایاساییە، چونکە بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێس ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا ملیۆنان ئەمریکی پێویستیان بەخزمەتگوزاریی تەندروستی‌و پەروەردەیە، ملیارەها دۆلاری باجدەرانی وڵات لەجەنگێکدا خەرجدەکرێت کە تەنها وێرانکاریی‌و ئاوارەیی بۆ ناوچەکەو جیهان لێدەکەوێتەوە".

لەکۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ساندەرز داوای لەکۆنگرێس کرد دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ڕێگریکردن لەم خوێنڕشتنە‌و جەختیشیکردەوە، "کاتی ئەوەهاتوە، ئەمریکا بڕیاری خۆی بدات‌و نەبێتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی خەونە سەربازییەکانی ناتانیاهۆ".

بەپەلە