شارپرێس:
دوای دوو هەفتە لەئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل، ئەمریکاو ئێران، دانیشتوانی گوندی گۆگجە لەناوچەی سەرشیوی مەریوان، لەهەڵوێستێکی یەکگرتوانەدا هێزەکانی سوپای پاسدارانیان لەگوندەکەیان وەدەرنا، سهرچاوهكان لهوبارهیهوه زانیاریى زیاتر ئاشكرادهكهن.
بهگوێرهى سەرچاوە خۆجێییەکان، پاشئەوەی بارەگای سوپای پاسداران لەو گوندە کەوتەبەر هێرشو زیانی بەرکەوت، سوپاى پاسداران هەوڵیداوه مزگەوتی گوندەکە وەک حەشارگەی سەربازی بەکاربهێنن.
سهرچاوهكان دهڵێن، "ئەو هەوڵە ڕوبەڕوی ناڕەزایی توندی خەڵک بوەتهوەو سەرەڕای تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکان، سەرەنجام نزیکەی 120 پاسدار ناچاربون دوای کۆکردنەوەی چەکو تەقەمەنییەکانیان، بەتەواوی گوندەکەو ناوچەی سەرشیو چۆڵبکەن".
سهرچاوهكان ئهوه ڕوندهكهنهوه، دوای ئەوەی بنکەکانی سوپای پاسداران لەناوچەی سەرشیو کرانە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان، هێزەکانی ڕژێم هەوڵیانداوه بەشێوازێکی تاکتیکی مزگەوتی گوندی گۆگجە وەک قەڵغانێکی مرۆییو حەشارگەیەکی سەربازیی بەکاربهێنن، بهڵام بههۆى ئهوهى ئەو هەنگاوە مەترسی ڕاستەوخۆى بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستدهكرد، توڕەیی خەڵکى بهدواى خۆیدا هێنا.
چاودێرانى سیاسیى باس لهوهدهكهن، ئەو ڕوداوە پەیامێکی ڕونی بۆ هەموان نارد لهئێران، لەکاتی تەنگانەدا، یەکگرتویی خەڵک لەهەموو هێزێکی سەربازیی بەهێزترە، خەڵکی مەریوان سەلماندیان کە نابنە قوربانیی شەڕێک کە ئەوان بڕیاریان لەسەرنەداوە.
