شارپرێس:
لەهەنگاوێکی دیپلۆماسی چاوەڕواننەکراودا، فەرەنسا
پڕۆژە پێشنیازێکی ستراتیژیی بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی وێرانکەری لوبنان خستوەتەڕوو،
تێیدا مەرجی سەرەکی بریتییە لەدانپێدانانی فەرمی لوبنان بەدەوڵەتی ئیسرائیل، چاودێرانیش
دهڵێن، ئهم ههنگاوه دەکرێت تەواوی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بگۆڕێت.
بهگوێرهى ئەو زانیارییانەی دزەیانکردوە ماڵپهڕى
ئاكسیۆسى ئهمریكى بڵاویكردوهتهوه، فەرەنسا داوای دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆ
لەپاریس دەکات بۆ گەیشتن بەڕاگەیەندراوێکی سیاسیی لەماوەی یەک مانگدا.
ئهوهى ئاماژهى پێكراوه لهبارهى گرنگترین
خاڵەکانی ئهو پێشنیازهوه بریتین لەدانپێدانانو
سەروەریی، واته حکومەتی لوبنان بەشێوەیەکی فەرمی دان بەئیسرائیلدا دەنێتو پابەند
دەبێت بەڕێزگرتن لەسەروەرییو یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە، هاوكات بێچەککردنی حزبوڵڵا،
پلانەکە داوای جێبەجێکردنی بڕیاری 1701 دەکات، سوپای لوبنان دەچێتە باشوری ڕوباری
لیتانیو حزبوڵڵا لەتەواوی لوبناندا چەکدەکرێت، ئەمەش لەژێر چاودێرییەکی نێودەوڵەتی
تونددا.
دوو خاڵى كۆتایی پێشنیازهكهى فهرهنسا كه
لهلایهن ئیمانوێڵ ماكرۆن سهرۆكى ئهو وڵاتهوه خراوهتهڕوو بریتيیه لهکۆتاییهێنان
بەدۆخی جەنگ، لەماوەی دوو مانگدا ڕێککەوتنی نەبەزاندنی سنورو هێرشنەکردن واژۆ دەکرێت،
کە بەوەش دۆخی جەنگی نێوان هەردوو وڵات کە لەساڵی 1948وه بەردەوامە، کۆتایی دێت،
لهگهڵ کشانەوەی ئیسرائیل، لەبەرامبەردا، ئیسرائیل لەو ناوچانەی لەم جەنگەدا
گرتونیو دهستى بهسهرداگرتون دەکشێتەوەو لەقۆناغی کۆتاییشدا تاوهكو كۆتایى ئهمساڵ
سنورەکان بەشێوەیەکی کۆتایی دیاریدەکرێن.
ئەو پێشنیازە لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل خۆی بۆ
فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی بۆ باشوری لیتانی ئامادە دەکات، بەرپرسانی ئیسرائیلیش
هۆشدارییانداوە، "ئەوەی لەغەززە کرا، لەلوبنانیش دەکرێتو دوباره دهكرێتهوه،
ئەگەر حزبوڵڵا پاشەکشە نەکات".
لوبنان کە بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی حزبوڵڵاو وەڵامە
توندەکانی ئیسرائیلەوە لەلێواری داڕمانێکی تەواوەتیدایە، بەناچارییو بۆ ڕێگریکردن
لەداگیرکارییەکی درێژخایەن، پلانەکەی وەک بنەمایەک بۆ گفتوگۆ قبوڵکردوە.
هەرچەندە ئیسرائیلو ئەمریکا سەرقاڵی وردبونەوەن
لەپێشنیازهكه، بەڵام وهكو چاودێران باسیدهكهن، هێشتا ناڕونییەک لەهەڵوێستی ئیدارەی
ترەمپدا هەیە.
لهو ڕوهشهوه ڕۆن دێرمەر نێردراوی تایبەتی
ناتانیاهۆ لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ واشنتۆن، چونکە بەبێ پشتگیرییەکی
بەهێزی ئەمریکا، ئەستەمە لوبنان بتوانێت هەنگاوێکی وا مێژویی دانپێدانان بەئیسرائیل
بنێت.
شرۆڤهكاران تهئكید دهكهنهوه، ئەو پلانە فەرەنسییە
تەنها بۆ ئاگربەست نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ دابڕینی لوبنان لەبەرەی ئێرانو گۆڕینی
بۆ وڵاتێکی خاوەن سەروەریی کە هیچ گروپێکی چەکدار بڕیاری جەنگو ئاشتی تێدا نەدات،
چەند هەفتەی داهاتوو دەریدەخەن کە ئایا لوبنان دەبێتە دوەم وڵاتی دراوسێی ئیسرائیل
کە ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆدەکات، یان ئاگرەکەی لوبنان هەموو ناوچەکە دەسوتێنێت.
