شارپرێس:
هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان‌و پارتى یه‌كێتیى دیموكرات (په‌یه‌ده)، له‌شارى سلێمانى پرسه بۆ ساڵح موسلیم داده‌نێن‌و له‌په‌یامێكیشدا داواى به‌شداریكردنى فراوانى خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 15ى 3ى 2026 له‌مزگه‌وتى قازى محه‌مه‌د پرسه بۆ ساڵح موسلیم "سه‌ركرده‌ى شه‌هید" داده‌نرێت.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، پرسه‌كه له‌كاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 4ى پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
ساڵح موسلم سەرکردەی دیاری كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان، ڕۆژى 11ى ئه‌م مانگه له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر، به‌هۆى وه‌ستانى گورچیله‌كانیه‌وه کۆچی دوایى کرد.
ساڵح موسلیم محەمەد کە لەساڵی 1951 لەگوندی "شێران"ی سەر بەکۆبانی لەدایکبوە، ژیانی گەنجێتی لەنێوان کتێب‌و تاقیگەکانی ئەندازیاریی کیمیادا لەزانکۆی تەکنیکی ئەستەنبوڵ بەسەربردوه، بەڵام شکستی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی 1975 لەباشوری کوردستان، وەک وەرچەرخانێکی ویژدانی، ئاراستەی ژیانی ئەو ئەندازیارەی لەزانستەوە بەرەو سیاسەت گۆڕیوه، ئەو لەساڵانی هەشتاکانداو لەکاتی کارکردنی لەسعودیە، پەیوەندیی بەڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه)وه کرد‌و بوو بەیەکێک لەدەنگە دیارەکانی نەیاری ڕژێمی بەعس لەسوریا.
ژیانی سیاسیی موسلیم پڕه لەڕاوەدونان‌و زیندان، لەساڵی 2004 لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی دیمەشقەوە دەستگیرکراو ڕوبەڕوی توندترین ئەشکەنجە بوەوە، فشارەکان تەنها لەسەرئەو نەبون، بەڵکو عایشە ئەفەندی هاوسەریشی بەهۆی چالاکییەکانی ئەوەوە نۆ مانگ زیندانیکرا، گەورەترین باجێک کە موسلیم لەپێناو باوەڕەکانیدا داویه‌تى، شەهیدبونی (شەڕڤان)ی کوڕی بوو لەساڵی 2013 لەشەڕی دژی داعش کە ئەمەش پێگەیەکی ڕۆحی‌و جەماوەریی زیاتری پێبەخشی.
لەساڵی 2003وە، موسلیم ڕۆڵی میحوەریی گێڕا لەدامەزراندنی پارتی یەکێتیی دیموکرات (په‌یه‌ده)، لەساڵی 2010 بوو بەسەرۆکی پارتەکەو تاساڵی 2017 ڕێبەرایەتیی قۆناغە هەرە هەستیارەکانی جەنگی ناوخۆی سوریای کرد، ئەو ئەندازیاری پڕۆژەی فیدڕالیزم‌و بەڕێوه‌بەریی خۆسەر بوو، دیدگایەک کە هەوڵیدەدا مافی کورد لەچوارچێوەی سوریایەکی دیموکرات‌دا بچەسپێنێت، هەرچەندە ئەم دیدگایە هەمیشە لەگەڵ تورکیا‌و هەندێک لایەنی کوردی دیكه‌ى ناوخۆ لەململانێ‌و ئاڵۆزیدابوو، بەڵام موسلیم توانیی دەنگی ڕۆژئاوا بگەیەنێتە پایتەختە گرنگەکانی جیهان.
