شارپرێس:
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدكا) ئاشكرایده‌كات، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ى سێ موشه‌كه‌وه سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر كه‌مپێكى تایبه‌ت به‌خێزانه‌كانى حزبى دیموكرات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شه‌وى ڕابردوش چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ى كه‌مپه‌كه كراوه".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا حدكا نوسیویه‌تى، "لەشەپۆلی نوێی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر کەمپ‌و شوێنی نیشتەجێبونی بنەماڵەکانی حزبی دیموکرات لەهەرێمی کوردستان، بنکەی جێژنێکان جارێکی دیکەش بەئامانجگیرا، لەو هێرشە نوێیەی کۆماری ئیسلامی‌دا کە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کرا، سێ موشەک لەکەمپی جێژنێکان دراو شەوی ڕابردوش بەچەند موشەکێك هێرشیکرابوەسەر".
ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت، "هەروەها لەدوو ڕۆژی ڕابردوشدا شوێنی ژیان‌و نیشتەجێبونی بنەماڵەکانی حزبی دیموکرات لەنزیک کۆیە بەبەردەوامی کراونەتە ئامانج‌و موشەکباران کراون".
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "هێرشی موشەکیی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆسەر کەمپی بنەماڵەکانی حزبی دیموکرات‌و هێزە سیاسییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات لەکاتێکدایە کە هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەتازەترین ڕاگەیەندراوی خۆیدا، داوای له‌کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردبوو دژی هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌م ڕژێمه‌و میلیشیاکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان‌و کەمپە مەدەنییەکانی حزبەکانی کوردستانی ئێران هەڵوێستی بەکردەوەی هەبێت".
