شارپرێس:
لەپەرەسەندنێکی سەربازیی بهپهلهدا، سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی مەترسیداری ئاراستەی دانیشتوانی ناوچە پیشەسازییهكان لەشاری تەبرێز لەباکوری ڕۆژئاوای ئێران کرد، لهو پهیامهدا كه بەزمانی فارسی بڵاویكردوهتهوه سوپاى ئیسرائیل دهڵێت، "داوا لەهاوڵاتیان دەکهین دەستبەجێ ماڵو شوێنەکانیان چۆڵبکەنو لەبنکە سەربازییەکان دوربکەونەوە".
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى ئیسرائیل ئاشكرایكردوه، "لەکاتژمێرەکانی داهاتودا، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئاسمانی چڕ بۆسەر چەند ئامانجێکی ستراتیژییو ژێرخانی سەربازیی لەو ناوچەیە ئەنجامدەدهین"، ئەم هۆشدارییەش دوای زنجیرەیەک هێرشی چڕ دێت کە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ناوچە جیاوازەکانی ئێرانی کردوەتە ئامانج.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لهوبارهوه دهڵێت، "بۆ پاراستنی گیانی مەدەنییەکان، پێویستە دەستبەجێ ئەو ناوچانە چۆڵبکرێن کە وەک ناوچەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دیاریکراون"، ئەم دۆخەش ترسو دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەناوشاری تەبرێز دروستکردوەو چاوەڕواندەکرێت گرژییەکان لەناوچەکەدا پێ بنێنە قۆناغێکی نوێو مەترسیدارترەوە.