شارپرێس:
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا، هۆشدارییەکی توند ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنو بەرپرسانی حکومیو حزبیی دەکات، دهڵێت، "بەهۆی بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە، چیتر ڕێگە بەبڵاوکردنەوەی زانیاریی نهێنیو زیانبەخش نادرێت"، ڕاشیدهگهیهنێت، "دهسهڵاتى تهواو دراوهته دژهتیرۆرى كوردستان".
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى ئەنجومەنی ئاسایشى ههرێم ئاماژه بهوهكراوه، "دەسەڵاتی تەواو دراوەتە دژەتیرۆری کوردستان بۆ ئەوەی دەستبەجێ ڕوبەڕوی هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن ببێتەوە کە بەشێوەیەکی ناپرۆفیشناڵانە ڕوماڵی هەواڵەکانی شەڕ دەکات یان نهێنییەکانی ئاسایش ئاشکرادەکات".
هەروەها هۆشدارییەکە بەرپرسانیش دەگرێتەوە؛ ئەنجومەنەکە جەختیکردوهتەوە، "هەر بەرپرسێک بەلێدوانەکانی زانیاریی هەستیار بدرکێنێت یان خزمەت بەنەیارانو دوژمنان بکات، بهگوێرهى یاسا ڕوبەڕوی لێپێچینەوەی توند دەبێتەوە".
ئەو هەنگاوەی ئەنجومەنی ئاسایشى ههرێم وەک هەوڵێک وێناكراوه بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێم لەکاتە تەنگژەکاندا وەسفکراوەو داوا لەهاوڵاتیانیش دەکرێت، بەبەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکاندا بکەن.
