ئیسرائیل میکانیزمی ڕوخاندنی دەسەڵاتی ئێرانی ئاشکراکرد

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 548 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
گدۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، خەڵکی ئێران دەتوانێت لە تاران ڕژێم بڕووخێنێت، بەڵام پێویستیان بە پشتیوانی دەرەکی هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل به ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، گۆڕینی ڕژێم لە ئێران تەنیا بە خودی خەڵکی ئێران دەکرێت، بەڵام بەبێ پشتیوانی دەرەکی بۆ یارمەتیدانیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڕژێمی دەسەڵاتدار ناتوانن بەو ئامانجە بگەن.

دەشڵێت، ئامانجی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و گوشارە نێودەوڵەتییەکان سەپاندنی گۆڕانی ڕژێم نییە، بەڵکو ڕەخساندنی هەلومەرجێکە بۆ خەڵکی ئێران کە خۆیان هەنگاو بنێن و گۆڕانکاری دروست بکەن.