شارپرێس:
ئەنتۆنیۆ تەیانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنەسەر بنکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد، ڕاشیگەیاند، "هێرشهكه هیچ زیانێکی گیانی لێنهكهوتوهتهوه جگه لهزیانى مادیى".
ئەنتۆنیۆ تەیانی لەڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویهتى، "بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنەسەر بنکەیەکی ئیتاڵیا لەهەولێر دەکەم؛ لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعێراق قسەمکردو خۆشبەختانە سەرجەم سەربازەکانمان سەلامەتنو لەپهناگهدان".
دوێنێ چوارشەممە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند درۆنێکی تێکشکاند کە بەتەقەمەنی بارگاوی کرابونو ئاسمانی هەولێریان بەئامانجگرتبوو، هاوکات پەیامنێرانی ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەیان بەوەکردوە، دەنگی چەندین تەقینەوە لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیستراوە کە بەهۆی تێکشکاندنی درۆنەکانەوە بوە.
هێزەکانی ئیتاڵیا لەساڵی 2014وە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێبەرایەتی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، لەهەرێم جێگیرنو ئەرکی سەرەکییان مەشقو ڕاهێنانە بەهێزە ئەمنییەکانی هەرێم بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر.