شارپرێس:
ئەبو مەهدی جەعفەری وتەبێژی سەربازیی مقاوهمهى ئیسلامى لهعێراق (سەرایا ئەولیادەم) لەپەیامێکی توندو بهپهلهدا ڕایگەیاند، "جەنگی ئەمجارە تەنها بەژمارەی موشەکەکان نانوسرێتەوە، بەڵکو بەو ناوانە دەنوسرێتەوە کە لەلیستەکانی دوژمن سڕاونەتەوە".
جەعفەری ئاماژە بەوەدەکات، "ژمارەیەک لەشەڕکەرو ڕاوێژکارانی دوژمن لەناوچون یان ونبون، هاتنه ناوەوەی خاکی ئێمە بەدەستی خۆیان بوو، بەڵام چونە دەرەوەیان بڕیاری ئێمەیە".
وتەبێژى مقاوهمهى ئیسلامى جەختیکردوهتهوه، "هەموو ئەنجامەکان لەئێستادا ئاشکراناکەین؛ هەندێک ڕاستی هەن پێویستیان بەوەیە پاش دامرکانی جەنگ ئاشکرابکرێن".
لەکۆتاییدا هۆشداریهكهدا دهڵێت، "بێدەنگییەکەمان بەشێکە لەستراتیژییەتو کاتێک کاتی قسەکردن هات، هەموان تێدەگەن بۆچی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دواخراوە".