شارپرێس:
سهرۆكى فهرهنسا کوژرانی ئهفسهرێكى باڵای وڵاتەکەی بههۆى هێرشێكى درۆنیهوه بۆسهر هەولێر ڕادەگەیەنێت، دهشڵێت، "ئهوهى ڕویداوه قبوڵنەکراوە".
سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لەپەیامێکی فەرمیدا، کوژرانی ئەفسەرێکی باڵای سوپای وڵاتەکەییو برینداربونی چەند سەربازێکی دیکەی لەئەنجامی هێرشێکى درۆنى لەسنوری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.
ئیمانوێل ماکرۆن سهرۆكى فهرهنسا ئاشکرایکرد، "ئارنۆ فریۆن جێگری فەرماندە لەفەوجی 7ی ڕاوچییەکانی ئەلپی ڤارس، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیدا لەهەولێر گیانی لەدەستداوە".
لهپۆستێكدا لهئێكس، ماكرۆن ئاماژەی بەوەکردوه، "جگه لهكوژرانى ئارنۆ فریۆن، چەند سەربازێکی دیکەی فەرەنسیش لەهەمان هێرشدا برینداربون، فەرەنسا لەگەڵ بریندارەکانو کەسوکاریان دەبێت".
ماكرۆن بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کردو ڕایگەیاند، "ئەو هێرشە بۆسەر هێزەکانی ئێمە کە لەساڵی 2015وە بەردەوامن لەشەڕی دژ بەداعش، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە".
سهرۆك كۆمارى فهرهنسا جەختیکردوهتهوه، "بونی هێزەکانی فەرەنسا لەعێراق تەنها لەچوارچێوەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆردایە"، هاوكات ههر لهو پۆستهدا پەیامێکی ناڕاستەوخۆى بۆ لایەنە شەڕکەرەکان ناردوهو دهڵێت، "هەڵگیرسانی جەنگ لەئێران، نابێت ببێتە پاساو بۆ ئەنجامدانی ئەمجۆرە هێرشانە بۆسەر هێزەکانمان".
شهوى پێنجشهممهش سوپای فەرەنسا بەفەرمی ڕایگەیاند، لەئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر سنوری پارێزگای هەولێر، شەش سەربازی ئهو وڵاتە کە ئەرکی ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لەئەستۆ بوە برینداربون.
دوا بەدوای هێرشە درۆنییەکانی شەوی پێنجشەممە بۆسەر ئاسمانی شاری هەولێر، سوپای فەرەنسا پشتڕاستیکردەوە، یەکەیەکی ڕاوێژکارییو ڕاهێنانی وڵاتەکەی لەناحیەی مەلا قەرە لەسنوری هەولێر کراوەتە ئامانج، هێرشەکە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوەو ئەو شوێنەی پێکاوە کە سەربازە فەرەنسییەکانی تێدا جێگیرکراون، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی تەندروستیو لەژێر چاودێریدان.
ئەو سەربازه فهرهنسیانهى کراونەتە ئامانج، وەک ڕاهێنەر لەمیحوەرەکانی پێشمەرگە کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی توانای سەربازیی هێزەکانی هەرێمی کوردستان، بهگوێرهى زانیارییەکانی پارێزگاری هەولێر، هێرشەکە لەکاتژمێر 10:30ی شەوى پێنجشهممه ڕویداوەو لەو هێرشەدا هیچ پێشمەرگەیەک بریندار نەبوە، تەنها زیانەکان بەر ڕاوێژکارە فەرەنسییەکان کەوتوه.