شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند "ئەمەریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا و بۆیە کاتێک نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، ئێمە پارەیەکی زۆر پەیدا دەکەین، ئەمە گرنگ نییە."
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا ڕایگەیاند" ئەوەی بۆ من وەک سەرۆک زۆر گرنگتر و چارەنووسسازە، ڕێگریکردنە لە دەستڕاگەیشتنی ئیمپراتۆری خراپەکاری ئێران بە چەکی ئەتۆمی و لەناوچوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەڕاستیدا هەموو جیهان."
وتیشی "هەرگیز ڕێگە نادەم ئەوە ڕووبدات."