شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لهپهیامێكى بهپهلهدا ڕایدهگهیهنێت، "پرۆسە سەربازییەکانو جەنگ لەدژی ئێران، بەخێرایییەکی زۆر بەڕێوەدەچێت".
سەرۆکی ئەمریکا لەناو کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاند، "بارودۆخی ئێران زۆر بەخێرایی گۆڕانکاریی بەسەردادێت، هەموو شتێک بەباشی دەڕواتو سوپای ئێمە سوپایەکە کە هاوتای نییە".
ترەمپ کە لەگەڵ میلانیا ترەمپی خانمی یەکەم لەمەراسمی مانگی مێژویی ژناندا بەشداربوو، وتی، "ئێران بەڕاستی وڵاتی تیرۆرو ڕقو کینە بوو، ئێستا باجێکی زۆر قورس دەدەن".
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، ترەمپ چەندین لێدوانی جیاوازی سەبارەت بەجەنگەکە داوە؛ لەکاتێکدا دەڵێت، "ئێمە سەرکەوتوینو جەنگەکە بەمزوانە کۆتایی دێت"، لەهەمانکاتدا جەخت لەسەر پێویستی بەردەوامبونی گورزە سەربازییەکان دەکاتەوە.
بەهۆی ئەم بارودۆخەو وەستانی گوازەرەوەکانی نەوت لەڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکان، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە.
لەبەرامبەردا، ترەمپ لەهەژماری خۆی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، "ڕێگریکردن لەئیمپراتۆریەتی شەڕی ئێران بۆ دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی، زۆر گرنگترە لەهەموو لایەنەکانی دیکە".