شارپرێس:
لەکاتێکدا
ئاسمانی ئێران بەدەنگی فڕۆکە جەنگییەکانو تەقینەوەکان دەهەژاو لهنزیك بهرپرسانو
بهشداربوانی خۆپیشاندانهكانى دوێنێى ئێران بۆردومانى چڕ ههبوو، دیمەنێکی سهرنجڕاكێشى
مەسعود پزیشکیان سەرۆکى ئێران، سەرنجی میدیاکانی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
پزیشکیان کە وڵاتەکەی
لەبەردەم یەکێک لەقورسترین هێرشە ئاسمانییەکاندایە، لەپەراوێزی ڕێپێوانی (ڕۆژی
قودس)دا بەماتۆڕسکیلو بەبێ پاسەوانی تایبەت لەناو جەنجاڵی شەقامەکانی تاراندا بینرا،
وێنە بڵاوکراوەکان سەرۆک کۆمار نیشاندەدەن کە بەڕوخسارێکی خەندەئامێزو هێمنەوە لەسەر
پشتی ماتۆڕێک دانیشتوە، وەک ئەوەی بیەوێت پەیامێکی جیاواز بۆ ناوخۆو دەرەوە بنێرێت.
ئەو دەرکەوتنەی
پزیشکیان تەنها چالاکییەکی سادە نەبوو، بەڵکو وەک تەحەدایەکی سیاسیی لێکدەدرێتەوە،
لەکاتێکدا بەرپرسانی باڵای جیهان لەکاتی هێرشی سەربازیدا دەچنە ناو پەناگەکان، پزیشکیان
بەتەنها لەناو خەڵکدا پیاسەی دەکردو وێنەی سێڵفی دەگرت.
چاودێرانى سیاسیى
پێیانوایه ئهو دهركهوتنهى پزیشكیان ئاماژهیه بۆ، نیشاندانی سەقامگیریی، پەیامێک
کە حکومەت لەهێرشەکان ناترسێتو دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، ههروهها شکاندنی نەریتی
دەسەڵات، بهواتاى گەڕانەوە بۆ شێوازی ژیانی سادەو نزیکبونەوە لەخەڵکی ئاسایی لەکاتە
سەختەکاندا.
ئەو وێنانە لەکاتێکدا
بڵاودەبنەوە کە ئێران قۆناغێکی هەستیار دوای کۆچی دوایی ڕێبەری پێشوو بەڕێدەکات،
چاودێرانیش دەڵێن، پزیشکیان دەیەوێت بەم (زەردەخەنەیهى سهر ماتۆڕسکیلەكه) بیسەلمێنێت
کە دەسەڵاتی نوێی تاران، سەرەڕای گەمارۆو هێرشەکان، هێشتا لەسەر پێی خۆی وەستاوە.
