لەڕوخاندنی ڕژێمەوە بۆ بڕینی نینۆک.. چۆنئێران ستراتیژییەکەی ترەمپی گۆڕیی؟

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل دژی ئێران چوه‌تەقۆناغێکی نوێ لەتەمومژو پشێویی ستراتیژیی،دۆناڵد ترەمپ کە لەسەرەتادا بەبەرزترین سەقفیداواکارییەوە (ڕوخاندنی ڕژێم) دەستیپێکرد،ئێستا لەبەردەم ڕاستییەکی مەیدانییجیاوازدایە، لێدوانە دژبەیەکەکان‌و کشانەوەلەئامانجە گەورەکان، نیشانەی ئەوەن واشنتۆنخەریکی داڕشتنەوەی پێناسەی سەرکەوتنە بۆئەوەی بتوانێت بەکەمترین زیان لەم تەنگژەیەبێتە دەرەوە.

 
پەلەکردن لەڕاگەیاندنی سەرکەوتن.. بۆچی ئێستا؟
ترەمپ لەلێدوانەکانیدا دەڵێت، "جەنگەکە بەرەوکۆتایی دەچێت‌و ئامانجێکی ئەووتۆ نەماوەلەناوخۆی ئێراندا بکرێتە نیشانە"، چاودێرانپێیانوایه‌، ئەم پەلەکردنە لەڕاگەیاندنیسەرکەوتن پەیوەندیی بەدوو هۆکاری سەرەکییەوەهەیە، یه‌كه‌میان هەڵبژاردنی نیوەی خولیکۆنگرێس (له‌مانگى نۆڤەمبەرى ئه‌مساڵ): ترەمپپێویستی بەدەستکەوتێکی سیاسیی خێراهەیە بۆ پاراستنی پێگەی جەماوەرییەکەی، دوه‌میشتێچوی ئابوریی، ئه‌وه‌ش بەرزبونەوەی نرخی نەوت‌وتێچوی لۆجستی جەنگەکە، فشارێکی زۆریخستوه‌تەسەر ئیدارەکەی، بۆیە دەخوازێتپێشئەوەی ئابوریی ئەمریکا زیانی زیاتربەربکەوێت، دۆسێیەکە دابخات.
 
وەهمی ڕوخانی خێرای ڕژێم
ستراتیژیی سەری مارەکەو تیرۆرکردنی ڕێبەریباڵاو سەرکردە دیارەکان، لەسەرەتادا وا وێناکرا کەدەبێتە هۆی هەرەسھێنانی دەستبەجێی کۆماریئیسلامی، بەڵام تاران سەلماندی کە خاوەننەفەسێکی درێژە، چونكه‌ سیستەمی دەسەڵاتخێرا خۆی ڕێکخستەوەو ڕێبەرێکی نوێیدیاریکرد، دامەزراوە سەربازییەکان نەک هەرنه‌ڕوخان، بەڵکو دەستیانکرد بەهێرشیپێچەوانەو جەنگێكى درێژخایه‌نى موشه‌كى، ئەوخۆڕاگرییەش وایکرد واشنتۆن لەدروشمی گۆڕینیڕژێمەوە دابەزێت بۆ ئاستی بڕینی نینۆکەستراتیژییەکان ئه‌ویش خۆى ده‌بینێته‌وه‌له‌لاوازکردنی توانای موشەکی‌و ئەتۆمیی.
 
گەڕان بەدوای نکۆڵییەکی شکۆمەندانەدا
لەئێستادا، ترەمپ‌و تیمی سیاسییەکەی بەدوایمۆدێلێکی سەرکەوتنی بازاڕکردودا دەگەڕێن،دەیانەوێت بڵێن ئامانجەکانمان پێکاوەبەبێئەوەی پێویست بکات بچنە ناو جەنگێکیگشتگیرەوە، ئامانجە نوێیەکان بریتینله‌(پەکخستنی کاتیی بەرنامەی ئەتۆمی،لاوازکردنی گروپە وەلائییەکانی ئێرانلەناوچەکەدا له‌گه‌ڵ تێکشکاندنی بەشێک لەتوانایموشەکی بۆ دورخستنەوەی مەترسیی لەسەرئیسرائیل).
 
دەرەنجام‌و کۆتایی.. کێ مەرجەکان دەسەپێنێت؟
مەترسیدارترین خاڵ بۆ واشنتۆن ئەوەیە کەئێستا تاران دەستیکردوە بەبەرزکردنەوەیسەقفی مەرجەکانی بۆ ڕاگرتنی شەڕ، ترەمپ کەدەیویست لەلوتکەی دارەکەوە وەک براوە دابەزێت،ئێستا خۆی لەبەردەم جەنگێکی کراوەدادەبینێتەوە کە تێچوەکەی لەپێشبینییەکانیدەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا زۆر زیاترە.
 
پرسیارە جەوهەرییەکەش ئەوەیە، ئایا ترەمپدەتوانێت پێش تشرینی دوەمى ئه‌مساڵوێنەیەکی سەرکەوتن بۆ دەنگدەرانی دروستبکات، یان ئێران ڕێگەی پێنادات بەو ئاسانییە لەمزۆنگاوە ده‌ربازى بێت؟.

بەپەلە