شارپرێس:
لەنوێترین هێرشی
توندیدا بۆ سەر سیاسەتەکانی مامی، ماری ترهمپ، برازای دۆناڵد ترهمپو یەکێک لەدیارترین
ڕەخنەگرانى، هۆشداریداو ڕایگهیاند، "جیهان باجی گەمژەییو گەندەڵی دۆناڵد
ترهمپ دەدات"، ماری بەیەکێک لەسەرسەختترین ڕەخنەگرانی خێزانەکەی ناسراوە، دهڵێت،
"ئاڵۆزییەکانی ئێستای پەیوەست بەئێرانو ناوچەکە، کابوسێکە کە ئەمریکا بەدەستی
خۆی دروستیکردوە".
ماری ترهمپ
ئاماژەی بەوەکردوه، "گەیشتنی کەسانی ناشایستەو چاوچنۆک بۆ لوتکەی دەسەڵات، ئەنجامەکەی
تەنها وێرانکاریی دەبێت، ئەمە دەرەنجامی سروشتییە کاتێک کەسانێکی وەک دۆناڵد ترهمپ
دەبنە بڕیاردەر؛ کەسانێک کە نەک هەر لەمێژوو تێنەگەیشتون، بەڵکو هەرگیز نەیانخوێندوەتەوە".
ماری، کە دکتۆرای
لەدەرونناسیدا هەیە پێیوایە، مامەکەی بەهۆی نەزانیی سیاسییو کەسایەتییە بەرژەوەندیخوازەکەیەوە،
ئەمریکاو جیهانی توشی قەیرانێکی واکردوە کە دەربازبون لێی ئاسان نییە.
ئەو جەختیکردەوە،
"ئەمجۆرە کارەساتانە تەنها هەڵەی سیاسیی نین، بەڵکو بەرهەمی سیستەمێکن کە ڕێگەیداوە
کەسانی نەزانو گهندهڵ چارەنوسی گەلان دیاریبکەن".
ئەو لێدوانانەی
ماری ترهمپ لەکاتێکدایە، گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتونەتە ئاستێکی مەترسیدارو ئەو ڕاستەوخۆ
پەنجەی تۆمەت بۆ ئەو بڕیارە "بێسەروبەرانە" درێژدەکات کە لەسەردەمی مامییەوە
بناغەکەیان داڕێژراوە.
