شارپرێس:
لەپەرەسەندنێکی ئەمنی چاوەڕواننەکراودا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا زەنگی مەترسی لێداو هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تەواوی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد لەعێراق، باڵیۆزخانەکە بەڕاشکاوی دهڵێت، "مەترسییەکی جددیو ڕاستەقینەی ڕفاندنو هێرشی چەکدارییلە ئارادایە، ههربۆیه بهپهله لهعێراق بچنه دهرهوه".
چاودێرانى سیاسیى پێیانوایه، ئەم هۆشدارییە تەنها ئاگادارکردنەوەیەکی ئاسایی نییە؛ چونكه باڵیۆزخانە ڕایگەیاندوە، ئامادەیە هاوکاریی داراییو لۆجستی پێشکەشی ئەو هاوڵاتیانە بکات کە دەیانەوێت عێراق جێبهێڵن، بەڵام توانای داراییان نییە، لەبەرئەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیش لەچەندین ناوچە پەکخراون، ئەمریکا پێشنیازی بەکارهێنانی ڕێگه وشکانییەکانی سنوری تورکیا، ئوردنو کوهیت دەکات وەک دەرچەیەک بۆ ڕزگاربون لهعێراق.
ئەو پەیامە کاریگەرەی لەبەغداوە بڵاوکرایەوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تەنها کارمەندە زۆر پێویستەکان لەشوێنەکانیان ماونەتەوە، تەواوی خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکان لەبەغداو هەولێر ڕاگیراون، ئەمەش ئاماژهیه بۆ تێکچونی گەورەی دۆخی ئەمنیی کە ڕێگرە لەڕاپەڕاندنی کارە ئاساییەکان.
بۆ ئەو ئەمریکییانەی هێشتا نەیانتوانیوە ڕێگەیەک بۆ چونە دەرەوە بدۆزنەوە، باڵیۆزخانە ڕێنمایی مانەوە لەشوێنی سەلامەتی دەرکردوەو داوایان لێکراوە لەپەنجەرەکان دوربکەونەوە، لەشوێنە قەرەباڵغەکان خۆیان بپارێزنو بەهیچ شێوەیەک گەشت لەنێوان شارەکانیشدا نەکەن.
ئەم هۆشدارییە توندەی واشنتۆن، تەنها گۆڕانکارییەکی کاتی لەڕێنماییە گەشتیارییەکاندا نییە، بەڵکو ئاماژەیەکی ڕونە بۆ تێکچونی گەورەی هاوسەنگییە ئەمنییەکان لەناوچەکەدا، چاودێرانیش لەو بڕوایەدان، چۆڵکردنی بەشێکی زۆری کارمەندانی نێردە دیپلۆماسییەکانو هۆشداریدان لەڕفاندنی هاوڵاتیان، عێراق دەخاتە ناو قۆناغێکی نوێی گۆشەگیریی نێودەوڵەتییەوە.
