لەبەریتانیا گۆڕانکارییەکانی یاسای کۆچبەری دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لەبەیاننامەیەکدا سەبارەت بە گۆڕانکارییە گەورەکانی یاساکانی کۆچبەری وردەکاری ئاشکراکردووە کە هەنگاوێکی گرنگە لە ستراتیژی حکومەت بۆ توندکردنەوەی کۆنترۆڵی کۆچبەری.

بەگوێرەی لە گۆڕانکارییەکان، حکومەت بڕیاریدا مۆدێلی نیشتەجێبوونی پێنج ساڵە بۆ پەنابەران بگۆڕێت بە پلانێکی "پاراستنی کاتی" بۆ ماوە (2.5 ساڵ)، بە مەرجێک پێداچوونەوەی خولیی بکرێت. هەروەها ڕێگای نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بۆ ٢٠ ساڵ درێژکراوەتەوە، مەگەر تاکەکەسەکە بە سەرکەوتوویی بگوازرێتەوە بۆ ڕێڕەوی کار یان خوێندن.

هاوکات گۆڕانکارییەکان سنووردارکردنی زیاتری ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کە زیاتر لە ١٢ مانگە داواکارییەکانیان هەڵپەسێردراوە.

هەروەها لە چوارچێوەی ڤیزەدا، ئەو وڵاتە سنووردارکردنی توندتری بەسەر هاووڵاتیانی ئەفغانستان، کامێرون، میانمار و سوداندا سەپاندووە، لەنێویاندا قەدەغەکردنی داواکاری بۆ کرێکارانی لێهاتوو و خوێندکارانی دەرەوەی وڵات. هەروەها سیستەمی ڕێگەپێدانی گەشتە ئەلیکترۆنییەکان (ETA)، نیکاراگوا و سانت لوسیا لە لیستی لێخۆشبوونەکاندا دەرهێنرا.

تایبەت باسەردانکەرانی بەریتانیا هاتووە، داواکارییەکانی ئەو سەردانکەرانەی کە لە ماوەی ١٢ مانگی پێش داواکارییەکەیاندا هەر تاوانێکیان ئەنجامداوە، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕەتدەکرێتەوە.

بەپەلە