ئێران بەفەرمی وەڵامی ئەمریکای دایەوە.. ئایا شەڕ رادەگیرێت؟

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ئێران لەڕێی نێوەندگیرەکانەوە بەفەرمی وەڵامی پێشنیارە 15 خاڵییەکەی ئەمریکای دایەوە، بۆ راگرتنی شەڕ.


ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەزاری سەرچاوەیەکییەوە ئاماژەی بەوەکرد،" ئێران چەند مەرجێکی بۆ راگرتنی شەڕ داناوەو لەئێستادا چاوەڕێی وەڵامی لایەنی ئەمریکی دەکات ".

بەپێی ئەو زانیارییانە، مەرجی ئێران بۆ لایەنی ئەمریکی ئەوە بوە، دەستبەجێ شەڕ و کوژرانی بەرپرسانی ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە رابگیرێت، هەروەها دوبارەنەبونەوەی هێرشی دیکە بۆ سەر ئێران زامن بکرێت و رێکارێکیش بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانەکانی جەنگ دابنرێت.

بەرپرسانی ئێران هۆشداریشیان داوە لەوەی لە ماوەکانی رابردودا ئەمریکا لەئانوساتی دانوستاندا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەنجامداوەو دەڵێت،" ئەوەی ئێستاش رودەدات رەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ دروستبونی گەڕێکی دیکەی ئاڵۆزییەکان ".

بەپەلە