شارپرێس:
بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند؛ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت شەڕ لەگەڵ ئێران تا شەش هەفتەی دیکە بخایەنێت.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر ڕێگای دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران شکستی هێنا، لێدانی بەهێزتر لەدژی ئێران ئەنجام بدات.
هەروەها ترەمپ بە یاریدەدەرەکانی ڕاگەیاندووە کە نایەوێت شەڕێکی بێکۆتایی لەگەڵ ئێراندا هەبێت.