سودانی لەبارەی بۆردومانی ماڵی بارزانی لە دهۆک پەیامێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2097 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و لایەنە ئەمنییەکانی لەسەر نیشتمانی و ڕێگاکانی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێ کرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، لەمیانی پەیوەندییەکەدا سودانی ئیدانە و ڕەتکردنەوەی خۆی بۆ هێرشە دڕندانەکەی سەر ماڵی بارزانی لە پارێزگای دهۆک دەربڕی و ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی بارزانی و پابەندبوونی بە پتەوکردنی یەکڕیزی نێوان هەموو عێراقییەکان کرد، بەڕێزیان فەرمانی پێکهێنانی تیمێکی هاوبەشی ئەمنی و تەکنیکی لە دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کرد، بۆ لێکۆکینەوە لە ڕووداوەکە و دەستنیشانکردنی تاوانباران و گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی یاسایی پێویست بەرامبەریان.

هەروەها سودانی پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر لایەنێکی لە یاسا دەرچوو، چ ناوچەیی بێت یان نێودەوڵەتی، لە ڕاکێشانی عێراق بۆ ناو ململانێکانی ناوچەکە و خستنەگەڕی هەموو هەوڵێک بۆ دەستەبەرکردنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق لەسەر هەموو ئاستەکان، لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی هەمەلایەنەدا.

بەپەلە