لەهەولێر دەوامی سبەینێ راگیرا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی زیادبونی ئاڵۆزییەکان، ژوری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر بڕیاریدا دەوامی سبەینێی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگاکە رابگیرێت.


ژوری ئۆپراسیۆنی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەبەر ئەو دۆخە نەخوازراوەی هەیە، سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوی فەرمی دەبێت ".

ئەوەشیخستەڕوو، پشوەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن  (حکومی و ئەهلی) و زانکۆو پەیماگاکانیش دەگرێتەوە.

هاوکات، پارێزگاری هەولێر لەئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان رایگەیاند،" هیچ کەس پێویست ناکات بترسێ و توشی دڵەڕاوکێ بێت، ئەو دەنگەی لە ئاسمانی هەولێر دەبیسترێ دەنگی فڕۆکەی هاوپەیمانانە بۆ پاراستن و چاودێریکردنی ئاسمانی شاری هەولێر  ".