لەچەند شوێنێکی دیکەش دەوامی فەرمی راگیرا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2866 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی زیادبونی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان، دوای هەولێر، لە دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کۆیەش دەوامی ئەمڕۆ یەکشەممەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن راگیرا.


عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی باردودۆخی ئەمنییە، ئەمڕۆ 29ی ئاداری 2026، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە قوتابخانە و زانکۆکانەوە پشوی فەرمییە ".

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر سبەی یەکشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیەش پشووی فەرمیە، ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومیش دەگرێتەوە  ".

لەلایەکی دیکەوە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەئاگادارییەکدا دەڵێت، لەبەر ئەو دۆخە نەخوازراوەی هەیە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوی فەرمیە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە ئەهلی حکومیەوە. لە بنەڕەتی تا زانکۆو پەیماگاکان.