راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەندێک سەرچاوە زانیاری نادروست دەربارەی باری ئەمنی هەرێمی کوردستان بڵاودەکەنەوە، کە ئامانجیان ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنە لەناو هاوڵاتیان.

وەزارەتی ناوخۆ لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکە و عێراق هەیە،  هەندێ سەرچاوە زانیاری نادروست دەربارەی باری ئەمنی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لەناو هاووڵاتیان بڵاو دەکەنەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین کە تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە زانیاری لەمبارەیەوە وەربگرن و نەکەونە ژێرکاریگەری پڕوپاگەندەی نەیارانەوە ".

 وەزارەتی ناوخۆ داوا لە کەنالەکانی راگەیاندن دەکات بەوریایی مامەڵە لە گەڵ هەر هەواڵ و زانیارییەک بکەن کە پەیوەندی بە ئاسایشی هاوڵاتیان هەبێت و بێ وردبینی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار زانیاری نادروست بڵاو نەکەنەوە.