سوپای پاسداران كۆمپانیای ئەمازۆنی كردە ئامانج.. پەیامێكی نوێ بۆ ئەمریكاو ئیسرائیل دەنێرێت

جیهان

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، لەم قۆناغەی جەنگداو لەئێوارەی ئەمڕۆدا ناوەندێکی گەورەی کۆمپانیای ئەمازۆن لەبەحرێن كراوەتە ئامانج و پەیامێكی نوێش بەئەمریكاو ئیسرائیل دەدات و دەڵێت،" ئامانج لێی پێدانی وانەیەکی توندە بەبازاڕی پشکەکان و بازاڕی نەوتی جیهانی".


سوپای پاسداران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،"ئەمریکا لەبەرەکانی جەنگدا شکستی هێناوەو کەشتییە جەنگییەکانی ناوێرن لەهەزار کیلۆمەتریی گەروی هورمز نزیک ببنەوە، پەنایان بۆ تیرۆرکردنی بەرپرسان و خێزانەکانیان بردوە".

لەڕاگەیەندراوەكەدا دەشڵێن،  لەماوەی دوو ڕۆژدا حەوت بنکەی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل کراونەتە ئامانج.
 
سوپای پاسداران لەڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، بۆ یەکەمجار هێرشیان کردوەتە سەر کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان کە بەسیخوڕ ناویان دەبات و دەڵێت، ناوەندی کۆمپیوتەریی (Cloud)ـی کۆمپانیای ئەمازۆن لەبەحرێن کردوەتە ئامانج .
 
ئەوەش هاتوە،"ئەمە یەکەم هۆشداریی کردەیی بوو بۆ دوژمن، ئەگەر تیرۆر بەردەوام بێت، ئەو کۆمپانیا تەکنەلۆژی و زیرەکییە دەستکردانەی دیکەش کە پێشتر ناومان بردون، زۆر بەتوندتر سزا دەدرێن و بەرپرسیارێتی لەناوچونی تەواوەتییان لەناوچەکەدا لە ئەستۆی سەرۆکی ئەمریکایە."
 
سوپای پاسداران دەڵێت، ئەم شەپۆلی هێرشانە بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی پێدانی وانەیەکی توندە بەبازاڕی پشکەکان و بازاڕی نەوتی جیهانی".

هاوكات، ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا لەڕاگەیەنداراوێکدا ئاماژەیدا، " بەشەپۆلی 90می ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆ4،   كەتەنیا ئەمڕۆ پیشەسازییەکانی پۆڵاو ئاسن و ئەلەمنیۆمی ئەمریکی کە دەکەونە شاری ئەبوزەبی و بەحرەین کردۆتە ئامانج، جگە لەپیشەسازییە سەربازییەکانی سەر بەکۆمپانیای ئیسرائیلی (رافائیل) و بنکەی ئەمریکییەکان لەنزیک شاری مەنامە."

بەپەلە