شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەکەمێک کاتی زیاتر دەتوانن بەئاسانی تەنگەی هورمز بکەنەوەو دەست بەسەر نەوتەکەدا بگرن، دەشڵێت،"ئەمە دەبێتە کانییەکی هەڵقوڵاوی نەوت بۆ هەموو جیهان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەکەمێک کاتی زیاتر دەتوانن بەئاسانی تەنگەی هورمز بکەنەوەو دەست بەسەر نەوتەکەدا بگرن، دەشڵێت،"ئەمە دەبێتە کانییەکی هەڵقوڵاوی نەوت بۆ هەموو جیهان".
دۆناڵد ترەمپ لەپەیامێکدا سەبارەت بەداخرانی تەنگەی هورمزو پەککەوتنی هاتوچۆی کەشتییەکان ڕایگەیاند،" بەکەمێک کاتی زیاتر، دەتوانین بەئاسانی تەنگەی هورمز بکەینەوە، نەوتەکە ببەین و سامانێکی زۆر کۆبکەینەوە".
سەرۆکی ئەمریکا گەشبینی خۆی نیشاندا، کە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو رێڕۆ ئاوییە ستراتیژییە و دەستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی وزەدا، دەرەنجامێکی گەورەی بۆ ئابوری جیهان دەبێت و وتی،"ئەمە دەبێتە کانییەکی هەڵقوڵاوی نەوت بۆ هەموو جیهان".
ئەم لێدوانەی ترەمپ لەکاتێکدایە، کە هاتوچۆ لەتەنگەی هورمز بەهۆی جەنگەوە نێوان واشنتن و تاران پەکیکەوتوەو نرخەکانی وزە لەبازاڕەکاندا ناسەقامگیرن.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئێران لەهەفتەی دوەمی جەنگەوە گەروی هورمزی داخستوەو تەنیا ڕێَگە بەچەند وڵاتێك دەدات گەروەكە بۆ تێپەڕاندنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان بەكاربهێنن.
