شارپرێس:
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم کە پشتی بە سەرچاوە ئاگادارەکان بەستووە، ئاشکرایکردووە کە هەوڵە چڕەکانی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکە جەنگییەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە خرایە خوارەوە، شکستی هێناوە.
دەشڵێت: سەرەڕای ئەوەی هێزە ئەمریکییەکان بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر و بە بەکارهێنانی فڕۆکەی هێرکۆلیز 130 و هێلیکۆپتەری بلاک هۆک ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنیان ئەنجامدا، بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک و دەنگۆی بدیلگرتنی فڕۆکەوانەکە بڵاو بۆتەوە.
هەروەک دەڵێت: باس لەوەش دەکرێت کە لەبەر پاراستنی شکۆ و ناوبانگی سەربازیی خۆیان، پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئەمریکا کەسێکی تر وەک فڕۆکەوانە ڕزگارکراوەکە بە میدیاکان بناسێنێت بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان و کەمکردنەوەی قەبارەی زیانەکانی ئەو ڕووداوە سەربازییە گرنگە.