شارپرێس:
محەمەد شیاع سودانی لەپەیوەندییەکی
تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بەتۆمەتی ئەنجامدانی
هێرشی درۆنی بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کوژرانی
ئەفسەرێکی فەرەنسی لەهەولێر راگەیاند.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی
عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداو دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە
هەوڵەکان بۆ راگرتنی یەکجاریی شەڕیان تاوتوێکرد.
بەپێی راگەیەنراوەکە،
سودانی وتویەتی،" هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرکەوتوو بون لە دەستگیرکردنی ئەو
کەسانەی لە هێرشە درۆنییەکەی سەر بنکە سەربازییەکەی نزیک هەولێر تێوەگلاون، کە
تێیدا ئەفسەرێکی هێزەکانی فەرەنسا کوژرا ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەناوەڕاستی
مانگی رابردوو بنكەیەكی
هاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای فەرەنسا لە سنوری "مەلا قەرە" لە
پارێزگای هەولێر بە درۆن كرایە ئامانج، بەهۆیەوە ئەفسەرێکی هێزەکانی فەرەنسا کوژرا.