وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سوریا کۆبوونەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 166 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

لەئەنکەرە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە.

 

فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا سورییەکەی، ئەسعەد شەیبانی، سەبارەت بە ئاگربەستی کاتی نێوان ئەمریکا و ئێران، ڕایگەیاند کە ڕەنگە ماوەی دوو هەفتە بەس نەبێت و دەکرێت درێژ بکرێتەوە ئەگەر هەردوولا ڕێککبکەون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بتوانێت وەڵامی هەر هەوڵێکی تێکدەرانەی ئیسرائیل بداتەوە.

سەبارەت بە دۆخی لوبنان، فیدان ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل ئەو کۆمەڵکوژییە دووبارە دەکاتەوە کە لە غەززە ئەنجامیدا.