لوبنان و ئیسرائیل یەکەم خولی دانوستان دەستپێدەکەن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەوتەی سەرچاوەکان لەواشنتنەوە بەمزوانە دانوستانی ڕاستەوخۆی لوبنان و ئیسرائیل دەستپێدەکات.

بەرپرسێکی لوبنانی ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە تا ئێستا هیچ وادە و شوێنێک بۆ دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل دیاری نەکراوە.

ئەو بەرپرسە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، هەر دانوستانێک "هاوشێوەی ئاگربەستی ئێران و ئەمریکایە کە پاکستان نێوەندگیری دەکات".


هاوکات پەیامنێری ئاکسیۆس لە ڕێگەی ئێکسەوە ڕایگەیاند یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن بەڕێوە دەچێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە زووترین کاتدا دەست بە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لوبنان دەکات.