شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی نیویۆرک، بەکارهێنانی ڕێکخراوی ئینتەرنێت
دەبێتە هۆی پاراستنی تواناکانی مێشک و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە خەڵەفان تا ڕێژەی 50% لەنێوان تەمەنی 50 بۆ
65 ساڵیدا.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەم چالاکییە دیجیتاڵییە یارمەتیی درووستکردنی
"یەدەگی مەعریفی" دەدات، بە مەرجێک بەکارهێنانەکە مامناوەند بێت؛ چونکە
دابڕانی تەواو یان بەکارهێنانی زۆر، هەردوکیان زیانبەخشن.
پسپۆڕان ئامۆژگاریی دەکەن ئینتەرنێت بۆ ئامانجی سوودبەخش وەک فێربوونی
زمان، بانکی ئەلیکترۆنی، یان گەڕانی زانستیی بەکاربێت و ماوەکەی لە 2 کاتژمێر تێنەپەڕێت.
لە بەرامبەردا، گەنجان بەدەست "خەڵەفانی دیجیتاڵی" دەناڵێنن بەهۆی خراپی
بەکارهێنان کە زیان بە ماددەی سپی مێشک دەگەیەنێت.
بۆ پاراستنی تەندرووستی، پێویستە یاسای 20-20-20 پەیڕەو بکرێت: هەر 20 خولەک
جارێک، بۆ ماوەی 20 چرکە، سەیری دووری 20 پێ (6 مەتر) بکرێت بۆ حەسانەوەی چاوەکان.
هەروەها گرنگە 30 خولەک پێش خەوتن ئامێرەکان دابخرێن بۆ ئەوەی مێشک بە باشی پشوو بدات
و کوالیتی خەو تێکنەچێت.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی