شارپرێس:
لەپێشهاتێکی نوێی سیاسیی
لەبەریتانیا، لەیلا کانینگهام کاندیدی حزبی (ڕیفۆرم) بۆ پۆستی پارێزگاری لەندەن
كاندیده، ئهو هۆشداریی توند لەگەشەسەندنی پێگەی ئیسلامییەکان دەدات، کانینگهام کە
بەڕەچەڵەک میسرییە، لەچاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، مەترسیی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین لەناو
بەریتانیادا یەکجار ڕاستەقینەیەو دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە بەهۆی "ڕەچاوکردنی لایەنی
سیاسیی" ڕێگەیانداوە ئەو گروپانە گەشە بکەن.
کانینگهام بەڕاشکاوی ڕەخنەی
لەسیاسەتەکانی حکومەتی ئێستای بەریتانیا گرتو ئاماژەی بەسستی دەزگا ئەمنییەکان
کرد، وتویهتى، "لایەنگرانی سوپای پاسدارانی ئێران بەئازادی لەشەقامەکانی لەندەندا
دەسوڕێنەوەو حکومەتیش چاوی خۆی لەئاستیاندا نوقاندوە".
هۆشداریشیدا کە ئەم کەسانە
لەناوجەرگەی پایتەختدا دروشمی (مەرگ بۆ ڕۆژئاواو مەرگ بۆ جولەکەکان) دەڵێنەوە.
ئەو کاندیدەی حزبی ڕیفۆرم
بۆ پارێزگارى لهنده ڕاشیگەیاند، لەبەرامبەر بێدەنگی بەرامبەر توندڕەوەکان، ئەو
هاوڵاتییە بەریتانیانەی ئاڵای وڵاتەکەیان بەرزدەکەنەوەو داوای یەکپارچەیی بەریتانیا
دەکەن، وێنەیان دەشێوێندرێتو وەک کەسی خراپ پیشاندەدرێن.
لەدۆسیەیەکی دیكهى هەستیاردا،
لەیلا کانینگهام پاڵپشتی خۆی بۆ داواکارییەکانی ناو فەرەنسا دەربڕیی کە داوای ڕاگرتنی
کاتیی کۆچبەریی یاسایی دەکەن، ئهوهشى وت، "جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە بۆ ناوخۆی
بەریتانیاش زۆر پێویستە".
کانینگهام ڕایگەیاند،
کۆچبەریی بەکۆمەڵ کە لەساڵانی نەوەدەکانەوە بۆ سەر بەریتانیا دەستیپێکردوە، کراوەتە
جێگرەوەی هێزی کاری ناوخۆیی، ئەمەش بوەتە هۆی دابەزینی ئاستی موچە، لاوازبونی لێهاتویی
کرێکارانو خاوبونەوەی پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لەوڵاتدا.
جەختیشیکردەوە، بەریتانییەکان
هیچ سودێکی کۆچبەری لەسەر ئەرزی واقیع نابینن، بەڵکو ئێستا ڕوبەڕوی کێشەی گەورەی وەک
کەمیی نیشتەجێبون، زەحمەتیی وەرگرتنی نۆرەی پزیشک، لاوازبونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانو
گۆڕانی ناسنامەی شارەکان بونەتەوە.
