هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان فراوان دەبن

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 75 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان فراوان دەبن و چەندین ناوچەی نوێ کەوتونەبەر هێرش و پەلامار.

سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی ڕەیحان، سجید، قەترانی، جمیجمە، غندوریە، فرون، یاتر، کەفەر تبنیت، زبدین و حاروفەی کردووەتە ئامانج.

لەئەنجامی ئەم هێرشانەدا چەندین شارو شارۆچکە چوڵکراون و دانیشتوانەکەی ئاوارەبوون.

هاوکات تادێت ژمارەی کوژراوو بریندارەکان زیاتر دەبێت و بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ٢ی ئادارەوە تائێستا بەهۆی هێرشەکانەوە سێ هەزار و ٣٥٥ کەس کوژراون.