لەسوریا نزیکەی ٢٠ هەزار چەکدارو لایەنگری داعش دیارنەماون

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 87 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، ١٥ بۆ ٢٠ هەزار چەکداری داعش و خێزانەکانیان  لەدوای هەڵاتنی بەکۆمەڵ لەزیندانەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پشکنەری گشتیی  ئۆپەراسیۆنی چارەسەری ڕیشەیی ئەمریکا،  لە زیندانەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ هەزار کەس کە گومانی پەیوەندییان بە داعشەوە لێ دەکرێت، هەڵاتوون و  بێسەروشوێنن ئەمەش بەهۆی هێرشەکانی حکومەتی کاتی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

لەڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، ژمارەی دانیشتووانی کەمپی هۆل لە نزیکەی ٢٣ هەزار و ٤٠٠ کەسەوە بۆ کەمتر لە ١٥٠٠ کەس دابەزیوە، ئەوەش دوای ئەو هەڵاتنە بەکۆمەڵەی کە ژن و منداڵە بیانییەکانی نێو کەمپەکەی گرتووەتەوە.

هەروەها ڕاپۆرتەکە باسی لە هەڵاتنی نزیکەی ١٥٠٠ زیندانی لە زیندانی شەدادی کردووە لە کاتی هێرشەکانی حکومەتی کاتی بۆ سەر ڕۆژئاوا.

ڕاپۆرتەکە، هۆشداری داوە لەوەی ئەم بۆشاییە ئەمنییە توانای شانەکانی داعشی بۆ خۆڕێکخستنەوە و فراوانبوونی چالاکییەکانیان بەهێز کردووە.