شارپرێس:
فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسای
سەر بە نوری مالیکی بڕیاریدا دەنگی بخاتە پاڵ دەنگی پارتی و بایکۆتی دانیشتنەکەی سبەینێی
پەرلەمانی عێراق بکات، کە تایبەت کراوە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
هیشام رکابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی
دەوڵەتی یاسا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی ئەو ناکۆکییە جەوهەرییەی
لەنێوان هێز و پێکهاتە سیاسییەکان هەیە، ئێمە لە دەوڵەتی یاسا پشتیوانی خۆمان بۆ
دواخستنی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان رادەگەیەنین و بەشدار نابین تێیدا ".
ئەوەشیخستەڕوو،" ئەم بڕیارەمان لەپێناو بەدیهێنانی
کەشێکی ئەرێنییە، کە ئەنجامێکی بەرپرسیارانەی هەبێت و خزمەتی وڵات بکات ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پارتی دیموکراتی کوردستان کە رکاربەری سەخت لەگەڵ
یەکێتی دەکات بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار، داوای دواخستنی دانیشتنی سبەینێی
پەرلەمان دەکات، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.