شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەو جەنگەی ئەمریکا دژی ئێران دەیکات نزیکە لەکۆتایی و سەرهەڵناداتەوە، جەختیش دەكاتەوە كەئاگربەست وەکو خۆیەتی بۆ ئەوەی ڕێگە خۆشبکات بۆ ئاشتییەکی هەمەلایەنە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەکۆبونەوەیەکدا لەشاری لاس ڤێگاس ڕایگەیاند،" جەنگی ئێران زۆر بەزویی کۆتایی دێت و ئەدای سەربازیی ئەمریکا تەواو بوە".
دەشڵێت،" سەرکەوتن لەئێران زۆر نزیکەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تەنیا دوو مانگی خایاندوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕەکە زۆر بەئاسانی بەڕێوەدەچێت و واشنتن توانای ئەوەی هەیە هەرچی بیەوێت لەئێراندا بیکات، جەختیشی کردەوە کە سوپای ئەمەریکا بەهێزترینە لەجیهاندا".
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، نایەوێت بچێتە جەنگەوەو ڕونیشیکردەوە کە پێویستە رێگری لەبەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی تاران بکرێت".
ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ ئاگربەستی 10 ڕۆژەی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.