سەرۆكی هەرێم لەتوركیا لەگەڵ نێردەی تایبەتی ترەمپ كۆبووەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمڕۆ لەتوركیا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا كۆبونەوە.


سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەمیانی كارنامه‌كه‌یدا له‌کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا لەگەڵ تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سوریاو باڵیۆزی ئەم‌ریکا لەتورکیا کۆبوەوە.

لەکۆبونەوەکەدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م‌ریكا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سوریاو ڕه‌وشی كوردیان له‌و وڵاته‌ تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشدا، هه‌ردولا تیشكیان خسته‌ سه‌ر كاریگه‌ریی شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها جەختیان لەگرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.

بەپەلە