سوپای پاسداران لەساڵڕۆژی دامەزراندنیدا توندترین پەیام ئاڕاستەی ئەمریكاو ئیسرائیل دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 165 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران  لەڕۆژی ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپاکەیدا پەیامێكی توند ئاڕاستەی ئەمریكاو ئیسرائیل دەكات و دەڵێت،" دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە بۆ بەرگریکردن لەوڵاتمان و دەبێت لێرە بەدواوە ئەمریكاو ئیسرائیل زیاتر بترسن".

 
ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران (ئەرتەش) لەپەیامە هەڕەشە ئامێزەکەیدا ڕایگەیاند، ''بەنیازێکی پتەو، چاوێکی کراوەو ئیرادەیەکی پۆڵایین دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیەو دەشڵێت،" دەبێت لێرە بەدواوە زیاتر بترسن".
 
ئەمیر حاتەمی هەڕەشە لەئەمریکاو ئیسرائیل دەکات، ئامادەی ڕوبەڕوبونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەو دەستدرێژییەکی 'دوژمنن و تاوەکو دوا هەناسە پابەندی بەڵێنەکەیان بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی ئێران دەمێننەوە.
 
پەیامەکەی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو سەرۆكی ئەمریكا 10 ڕۆژی دیكە ئاگربەستی ڕاگەیاند.

بەپەلە