زۆرینەی ئەمریکییەکان جەنگی ئێران بەهەڵە دەزانن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 82 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:
ڕاپرسییەکی نوێی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست و کەناڵی ئەی بی سی نیوز و کۆمپانیای ئیپسۆس دەریخستووە کە 60%ـی ئەمریکییەکان پێیان وایە بەکارهێنانی هێزی سەربازیی دژی ئێران هەڵە بووە، کە ئەمەش هاوشێوەی ناڕەزایەتییەکانی سەردەمی شەڕی عێراق و ڤێتنامە.

 ئامارەکان دابەشبوونێکی قووڵی سیاسیی پێشان دەدەن، بەجۆرێک 90%ـی دیموکراتەکان و 71%ـی سەربەخۆکان دژی شەڕن، لەکاتێکدا تەنیا 19%ـی کۆمارییەکان هەمان بۆچوونیان هەیە.

سەبارەت بە داهاتوو، ڕای گشتیی دابەش بووە، بەشێوەیەک 48% لەگەڵ واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتیین تەنانەت ئەگەر مەرجەکانیش لە بەرژەوەندی ئەمریکا نەبن، بەڵام 46% پێیان باشە گوشارەکان بەردەوام بن بۆ بەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی باشتر، با باجەکەشی دەستپێکردنەوەی شەڕ بێت.

لایەنی ئابوورییش کاریگەرییەکی خراپی هەبووە، چونکە 23%ـی هاووڵاتییان لە تەنگژەی داراییدان و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیش وای کردووە 44%ـیان کەمتر ئۆتۆمبێل بەکاربهێنن و 42%ـیش خەرجییەکانیان کەم بکەنەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی